مه‌سرور بارزانى: داوامکردووه درێغى له هاوکارییکردنى خوشک و برایانى رۆژئاواى کوردستان نه‌کرێت
"ساڵانه یه‌ک ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌کان خه‌رج ده‌که‌ین"
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند ساڵانه یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌کان خه‌رج ده‌که‌ن.
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى کامپى به‌رده‌ڕه‌شى کرد که ئاواره‌کانى رۆژئاواى کوردستان تێیدا نیشته‌جێن.
مه‌سرور بارزانى له میانى سه‌ردانکردن و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى که‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش رایگه‌یاند:" داوامکردووه درێغى له هاوکارییکردنى خوشک و برایانى رۆژئاواى کوردستان نه‌کرێت"
وتیشى:" یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره ئێستا له هه‌موو پارێزگاکانى کوردستانن که ئه‌مه ئه‌رکێکى زۆرى خستووه‌ته سه‌ر حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ساڵانه یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار خه‌رجى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م کامپانانه‌ن.
مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هاوکارى کردنى ئه‌م په‌نابه‌رانه ئه‌رکێکى نێوده‌وڵه‌تییه و داواى له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هاوپه‌یمانان کرد هاوکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و که‌مپانه‌دا بکه‌ن.
سه‌رۆکى حکوومه‌ت داواى له به‌ڕێوه‌به‌رانى که‌مپه‌که کرد : "تا ئه‌و کاته‌ى ئه‌م په‌نابه‌رانه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ده‌چنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان، ئێمه پێشوازیان لێده‌که‌ین و داوا ده‌که‌م له خزمه‌تکردنیان که‌مته‌رخه‌میى نه‌که‌ن".