ئیتڵاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌کات و ڕایگه‌یاند هه‌ر "پێشێلكارییه‌كی یاسایی" بكه‌ن، به‌هێز به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه و پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سێ رۆژی رابردوودا له شاره‌كانی ئێران دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتووه‌ته 87400 كه‌س و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌شی به توندتر له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2017 ناوبردووه.
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، ئەمڕۆ دووشەممە، 17تشرینی دووەمی2019،بڵاویكردەوە" ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سێ رۆژی رابردوودا له شاره‌كانی ئێران دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتووه‌ته 87400 كه‌س و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌شی به توندتر له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2017 ناوبردووه".
ئاژانسەكە بڵاویشیكردۆتەوە "لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دا نزیكه‌ی 1000 كه‌س به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ده‌ستگیركراون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، كه‌سانێك له ناو خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی "ئاژاوه و دزی"ـیان داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیاتر له 100 بانك.
ئێستا شه‌وانه له تاران خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه. خۆپیشانده‌رانی ئێرانی درووشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"ـیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشتووه و بریندار كردووه.
هاوكات عه‌لی ره‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه، كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی هێزه ئه‌منییه‌كان دژی خۆپیشانده‌ران ده‌جوڵێنێ، ئه‌گه‌ر كارێك بكه‌ن ببێته هۆی شێواندن و تێكدانی ئاسایشی هاووڵاتیان" وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ گوتوویه‌تی، تا ئێستا دانیان به‌خۆیاندا گرتووه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.