وته‌بێژى حکومه‌تى ئێران: خۆپیشانده‌ران که‌سانى ئاژاوه‌گێڕن
"رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر زیادکردنى نرخى به‌نزین ره‌زامه‌ندى نیشانداوه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى ئێران رایگه‌یاند خۆپیشانده‌ران که‌سانى ئاژاوه‌گێڕن و ده‌شڵێت:" زیادکردنى نرخى به‌نزین بۆ یارمه‌تیدانى 60هه‌زار خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت بووه".
عه‌لى ره‌بیعى، وته‌بێژى حکومه‌تى ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له ڕێى په‌خشى راسته‌وخۆوه بڵاو کرایه‌وه رایگه‌یاند:" گرانکردنى نرخى به‌نزین به ره‌زامه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بووه و له پێناو زیادکردنى داهاتوو یارمه‌تیدانى 60 ملیۆن که‌سى که‌م ده‌رامه‌تدا بووه و رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر زیادکردنه‌که ره‌زامه‌ندى نیشانداوه".
وته‌بێژى حکومه‌تى ئێران هێرشى کرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به که‌سانى "ئاژاوه گێڕ" تۆمه‌تبارى کردن و وتى:" هه‌ندێک ئه‌و دۆخه‌یان به ده‌رفه‌ت وه‌رگرتووه و په‌لامارى شوێنه گشتییه‌کانیان داوه‌و به چه‌ک و ده‌مامکه‌وه چوونه‌ته نێو خۆپیشانده‌ران و شوێنیان وێران کردووه و خه‌ڵکیان کوشتووه".