زنجیره‌ى نامه‌ هیندوستانیه‌کان

گۆران مه‌ریوانی

4 ساڵ لەمەوپێش



 

نووسینی: گۆران مهریوانی

2019-12-07 : هیندوستان

 

قهتارێک قهدهرێک سهوارێتی!

ژانتایهکی پارێزهریی، قاتێک بهقردێله-وه‌‌ که له رێجن-ستریتی لۆندهن کڕاوه، کهشخهو رێکپۆش، سهواری فارگۆنی فێرست-کڵاس دهبێ. بهروار: حهوتی جۆنی، ساڵ: ١٨٩٣، وڵات: باشووری ئافریکا. ئینجیلێک بۆ خوێندنهوهی رێگا بهدهستهوه. پارێزهری لاو، موههنهندهس کهرهمچهند گاندی بهر نیگای سپی-پێستێک دهکهوێ. راپۆرتی لێدهدات. بلێتبڕ (=کۆندێکتۆر) دێت و فرمانی پێدهدات که بگوێزێتهوه بۆ دوایین فارگۆن، نێو رهشپێستان و رهشهوڵاخان. گاندیجی (١) بلێتی فێرست-کڵاسی نیشاندهدات. سوودی نییه. ناسنامهی ئهندامبوونی له سهندیکای پارێزهرانی دهرچووی ئۆکسفۆردی بهریتانیای مهزنی نیشان دهدات. بێ-سووده. دۆکۆمێنتی فهڕمی دهخاته پێشچاو که پارێزهری یهکێک له گهورهترین کۆمپانیهکانی وڵاته و خاوهنهکهی پوولدارێکی ناسراوه و دۆستی بابێتی، بانگهێشتنامهی فهڕمی دادگای ئهو شارهشی له باخهڵدایه که سهفهری بۆ دهکا. دیوار دهبیستێ، لێ بلێتبڕ نا. ده وێستگهی (پیێتهرماریتزبۆرگ) وهک فهردهیهکی گڵاو فڕێدهدرێته خوارهوه.

ئهو شهوه، کزهی بیابان روحمی نییه و تا سپیده دهلهرزێ. تهنێ شوێنێک دهکرێ پشووی لێبدات کوخێکی شهقوشڕه بۆ رهشپێستان و رهشهوڵاخان.

خاڵی وهرچهرخان

گاندیجی ده تێبینیهکانی خویدا لهوبارهوه دهنووسێ، «شهوێک تهواوی ژیانمی گۆڕی». ئهو که تامی ئازادی له لۆندهن کردوه، که هامشۆی گشت جۆره چینێکی کردوهو گرفتی لهوبارهیهوه نهبووه. به هۆی نووسین و دامهزراندنی کۆمهڵهی ڤیجیتاریان-هوه، که خۆی لهوێندهرێ یهکێک له دامهزرێنهرانی بووه، پهیوهندیهکی باشی به خانهدانهکانهوه ههبووه، بڕیاری خۆی دهدات، یان دهبێ وهک مرۆڤ بژی یاخود ملکهچی پێستسپیان بێ. بێ-بیرکردنهوه، یهکهم رێگا ههڵدهبژێرێت. ئازادی.

فێربوونی چهند وانهیهک

(١). چهوساندنهوه و کۆیلایهتی مهرج نییه تهنێ بنهمایهکی چینایهتی ههبێ، وهک مارکس و ئهنگلز دهنووسن. دهکرێ پێستسپییهکی لات پهیداببێ و دهشێ چهند دانهیهک پێستڕهش ههر بۆ کهیف و گهمه، بکهن به دارهوه. (٢). بنهمای چینایهتی به تهنێ هۆکاری خهبات نییه.

به گوزارشتێکی تر، ئازادی و سهربهستی که له سهرهتاوه رهههندێکی ئاوروپییه، مهرج نییه له گشت شوێنێک رزگاری تهواوی مرۆڤ، ژهندهر، رهگهزانی تر، ژینگه و گیانلهبهرانیشی بووێ، بهدهر له پێستسپیان خۆیان.

(٢). دهبێ خهڵکی هۆشیار بکرێن بهوهی زیندهگیهکی له‌‌وجۆره، پابهندی کۆ-قانونێکه خودی مرۆڤ دایناوه. دهکرێ ههر له رێی مرۆڤیشهوه ههڵبوهشێنرێتهوه. لێ  بێ-هۆشیاری لهمهڕ خهبات، ئازادی مهحاڵه.

(٣). بۆ کۆکردنهوهی نا-ئازادان و نا-سهربهستان رێکخراوێکی کراوه (نهک-داخراو)، تا له چوارچێوهیهکدا کۆیانبکاتهوه، پێویسته.

(٤). ئهو رێکخراوه دهبێ ئاشرهمی (=مهکۆ) (٣) خۆی ههبێ، تێیدا بهشداربووان فێری خوێندن، پیشهو-و- ئیشی دهست، کاری ههرهوهزی، بنهماکانی تهندروستی، داد، قانون و پێش گشتیان رهوشت بکرێن.

(٥).  بۆکارێکی وههاش پێویسته قهڵهم، دیبڵۆماتکاری، ژاندهر بخرێته کار. گاندیجی سپی-پێستانێک که هیومانیستن، به تایبهتی خانمان، ئهوجا خانمی خۆی وهک نمونهیهکی پێشڕهو، نامه به ئینگلیزیهک که له ئۆکسفۆرد فێربووه، به قهڵهمێک که له وێندهرێ و لۆندهن بۆ کاری بواری رۆژنامهوانی بهتایبهتی ڤێجیتاریان به کاری هێناوه دهخاته خزمهت بزوتنهوهکهی: سهتیاگراها(٤). نامهیهک بۆ تۆلستۆی (١٨٢٨-١٩١٠) دهنووسێ. هاوڕێیهکی خهباتی پارچه زهویهک له گوندێکی نزیک دهکڕێ نێوی دهنێن تۆلستۆی ئاشرهم (=مهکۆی تۆلستۆی).

(٦). مێدیا: یهکهمجار که پێدهنێته نێو هۆڵی دادگا به سهروپێچی سپی هیندوسهوه دهڕوات. دادوهر داوا دهکا لایبدات. گاندیجی وهڵام ناداتهوه و وهک خۆی دادهنیشێ.  به هاتنه دهرهوهی ئاڕتیکڵێک بۆ رۆژنامهیهک دهنووسێ و پرسهکه دههروژێنێ. فرهگهلێ له نووسهران و رۆشنبیران لهوبارهیهوه دهنووسن. گاندیجی له مێدیادا بزوێنهرێکی بههێز بۆ هۆشیار بوون و زانیاریدان دهدۆزێتهوه.

 ئێمه و هیندوستانی گاندی

چوار ساڵێک پێش ئهم رووداوه، ١٨٨٩، له یهکێک له وڵاته دراوسێیهکانی هیندوستان، روسیا، بۆ یهکهمجار کۆنگرهی دروستکردنی پارتی سۆسیال-دیموکراتی کرێکارانی روسیا، (پاشان، ١٩٠٣، پارتی کۆمۆنیست-بهلشهفیک)، دهبهسترێت.  بۆ کوردو رۆژههڵاتی-ناوین هیندوستان نزیکه، به وێندهرێش زیاتر له مێژووماندا ئاشناین. کهچی هێنده نابات تهواوی ناوچهکه خاوهنی پارتی کۆمۆنیستی خۆی دهبێ: ١٩١٩ تودهی ئێران. ١٩٢٠ تورکیا، ١٩٢٤ سوریا، ١٩٣٤ حیزبی شیوعی عێراقی.....تاد. سهرباری بوونی سهرباز و کارگێڕانی هیندوستانی له ناوچهکهدا له رێی لهشکری ئیگلیزوه، دهستبهسهرکردنی شێخ محمود شێخ حهفید (١٨٧٨-١٩٥٦) و دوورخستنهوهی بۆ هیندوستان، ١٩٢١-١٩٢٢، رۆشنبیرانی مه، نه به رووناکبیران و فیکر و فهلسهفهی هیندوستانی شارهزان و نه بهر شهپۆلی فیکر و فهلسهفهی ئهوان کهوتوون. ئاسهوارێکی لهوجۆره نادۆزرێتهوه. نه له هیندوستانیش به ژیاننامهی ئهو رابهره-سیاسی-و-رۆحیانه ئاشنان که پهیوهندیان به کوردهوه ههبووه.(وهک له بهشی یهکدا باسکرا: مهولانا خالدی نهقشبهندی، ١٨٠٧ دهگاته هیندوستان).

دهبێ هۆی چ بێ که رۆشنبیران و سیاسهتهوانانی مه له چهپڕهویدا رزگاری خۆیان دۆزیبێتهوه، لێ له بیروبۆچوونی رۆشنبیرانی تردا، نمونه، گاندی و نههرۆ-یان رهتکردبێتهوه؟

ئهمه به مهرجێ، ئهمن تهواو دڵنیام، گهر رابهرانی بزوتنهوهی ش. حهفید رێگای ئهوانیان گرتبا و خهباتی سهتیاگراهایان بکردبا به بنچینهی تێکۆشانایان، فهتوای وێرانکردنی دامودهزگایهک که ئیگلیزهکان ده وڵاتدا رۆیاننابوو، لهوانه: پهڕلهمان، ئهنجومهنی پیران و.....تاد، نهدابا، شوێن پای هیندوستانیهکانمان گرتبا، دڵنیام ئێمه ئێستاکونێ، به گوزارشتی ئازادی، ئازاد بووین. دهکرا ناوهرۆکی و پێکهاتهی ئهو دامودهزگا ئینگلیزیانه چێبکرێن و حورمهتیان بهێڵرێتهوه. ئێستاکونێ و دوای ساڵانێکی زۆری خوێن، ئێمه تووشی موسیبهتێک و گاڵتهجاڕیهک نهدهبووین که به حیساب نێوی پاڕلهمان و ههڵبژاردنی سهربهستی وڵاته! ئهو گشت خوێن و خهباتهشمان نهدهڕشت تا ببینه خاوهنی رابهرانی بێ-ناوهرۆک و دامودهزگایانی بێ-ناوهرۆکتر!

دهبێ ئهو هۆکار و سۆنگانه چ بن، که من، تۆ، ئهو-و ئهوی تر و .....تهواومانی به چهپگهرایی ئهفسوناویکردبێ لێ ستراتیژیهتی دهسهڵاتمان تهنێ-تهنێ دهنێو خوێنڕشتندا بینیبێت؟ چی ئاوهای له کوردستانیان کردبێ که سهرسام به خوێن، کوشتار، هێز و شاگهشکهی یهکتر کوژی بن؟

دڵنیام دهکرا لهتهک ئازادی هیندوستاندا، ١٩٤٧، ئێمهش هێدی-هێدی یان وهک وان سهربهستیمان بهدهستبهێنابا!

بۆ نهکرا؟ چهند خوێندنهوهو لێکۆڵینهوه ههن؟ زانکۆ، فێرگا، دامودهزگا رۆشنبیرهکانی کن خۆمان خهریکی چین؟  

بێگومان ئێمه به هیچ جۆرێک نهکراوه بۆمان جێی دامودهزگا ئینگلیزهکان به باشتر و چێتر  پڕ-بکهینهوه! تا کۆتایی حهفتاکانی سهدهی رابوردوش گهر خاوهنی کهمه دامودهزگایهکی شهق-و-شڕ بووبین، ئهوا حهتمهن ماوه-شهپۆل و ئاسهواری ئینگلیزانه تا ئهو دهورانه ماوهتهوه

جڤات لهکن هیندوسیان  

جڤاتی هیندوستانی له کۆمهڵ، چین، گروپی ئهتنیکی و دینی و کاست و........ پێکهاتووه. کاست له چهمکی لاتینیهوه (=کاستۆس) که پورتوگالیهکان، چهرخی پازده، دهمێ گۆوا-باشوری هیندوستان داگیردهکهن، نێویان ناوه. کاست ئهندانمانی کۆمهڵێک دهگرێتهوه که له دهرهوهی ڤارنه-سیستهمدا خۆیان دهبیننهوه. ئاریهکان جڤاتیان به پێی ڤارنه (=رهنگ به سانسکریتی) کردوه به چوار کڵاسهوه: (١).براهمینان: سپی، که دینداری گهوره و رابهرانی رۆحانین. (٢). کشاتریا: سوور، ئاڕیستۆکرات و سهردارانی سهربازی. (٣). ڤایشیا: زهرد، بازرگان و ئههلی-بازاڕ. (٤). رهشپێستان: تهواوی ئیشی پیس و قورس دهگرێتهوه، له پاکردنهوهوه تا .....تاد. ئهم سیستهمی ئاریا-زادهیه له گشت جڤاتێکی ئاریدا ههیه، به بڵاوبوونهوهی هیند-و-ئاوروپیهکان له دونیادا بڵاوبۆتهوه، به شێوه و جۆری جیاواز.

دینه سهرهکیهکانی هیندوستان، هیندو، ئیسلام، کریستیان، سیک، بودیزم، جهین یان جهینیزم، جوو، زهردهشتیان (ئێرانیانێک که زۆرینهیان پێش زاین هاتوون و ههندێکیشیان، دهڵێن لێ جێی بڕوا نییه، ههڵهاتووانی فتوحاتی ئیسلامیانن، نێوزهدن به پارس).گهورهترین پهرستگای زهردهشتیان له دونیادا له هیندوستانه

لهژێر ڤارنه-سیستهمه (سیستهمی-رهنگدار)-هی هیندوستاندا تا ئهوڕۆکه سێ ههزار جۆر کاست و دوو-ههزار-و-پێنجسهد جۆر بن-کاست ههن. ههرچهنده (١٩٥٠) به دواوه سیستهمی کاست به قانون یاساخه، بهڵام له پراکتیکدا ههر له گهڕدایه. کاستزادهیهک له پێگهی کۆمهڵایهتی خۆیدا، تا ماوه، گیردهخوات، مهگهر کۆشش-و-کاری قورس-و-گران بکات تا لهو دونیای تر له کاستێکی تردا، یان راستر له رهنگێکی تردا بزێتهوه! هیندوستان  نزیهکهی سهد گروپی ئهتنیکی جودا و زیاد له سهد زمانی جیاوازی تێدایه.

دینه سهرهکیهکانی هیندوستان، هیندو، ئیسلام، کریستیان، سیک، بودیزم، جهین یان جهینیزم، جوو، زهردهشتیان (ئێرانیانێک که زۆرینهیان پێش زاین هاتوون و ههندێکیشیان، دهڵێن لێ جێی بڕوا نییه، ههڵهاتووانی فتوحاتی ئیسلامیانن، نێوزهدن به پارس).گهورهترین پهرستگای زهردهشتیان له دونیادا له هیندوستانه.

  هیندوستانی & هیندوسیهتی

گاندی زوو گرفتی پێکهاتهی هیندوستانیان له باشوری ئافریکا دهخوێنێتهوه. بۆیێ ههر زوو چهمکی هیندوستانی دهدۆزێتهوه و به بڕواوه خۆی له هیندوسیهتی دهپارێزێ. دوای (٢١) ساڵ له  ئێکسیل دهگهڕێتهوه بۆ وڵات، ئیتر نێوبانگی دونیای گرتۆتهوه. ئهودهم به تهواوهتی پهره به بیروباوهڕی لهو بارهیهوه دهدات. گاندیجی بانگهێشتی (ههقیقهت یهزدانه) دهدات، بڕوای ( تهنانهت گهر بشکوژرێم له وێردی رامه و رهحیم (رامه: دووهم گهوره-خوداوهندی هیندوس،  رهحیم ئاماژه به قورئان: غفار و الرحیم) ناکهوم، بۆ من گوزارشته له یهک خودا، چقهد بهو دوو ناوه له بان زارم خۆشحاڵم) و (گڵاوهکان نێوکی ناشرینه، ئهوان وهک من و تۆ پیرۆزن، ئهوان وهک من و تۆ مهخلوقی دهستی پیرۆزی خودان) و (ئهمن نامهوێ ماڵهکهم به دیوار ههڵچنرابێ، دهلاقهکهم گهڵه درابێ، ئهمن حهزدهکهم چی کولتوری دونیایه سهربهستانه به دهورووپشتی ماڵمدا ههڵبکا. لێ ئهمن رهتیدهکهمهوه بکهوم و به پای خۆمهوه نهوهستم. ماڵی من خانهی دهستبهسهرکردنی دینێک نییه. جێگای تهنانهت چکۆلهترین مهخلوقی خوداشه.  ئهوهش بهڵگهیهکی سهلمێندهره دژ به رهگهزپهرستی، تاکپاوانی دینی و تاک-رهنگخوازی)(٥).

ئیدی گاندی دهبێته گاندیجی سهر زاری خهڵکی.  که هیندوسیان و موسڵمان پێکدا ههڵدهپژن ئهو مان له خواردن دهگرێ. خهریکه دهمرێ. ناچار دێنه ماڵی و چهک و تفاقی شهڕیان وهبهر پێی دهنێن و داوای بهخشین-دهکهن. بهداخهوه گاندی دهبێته قوربانی بیروباوهڕی خۆی و بهدهستی ناسیونالیستێکی یاوهری دهکوژرێ.

 ئهوڕۆ چهمکی هیندوستان رهگی دهنێو جڤاتی هیندوستاندا داکوتاوه. هاوڵاتیان ههم سهربهرزن به گروپی ئهتنیکی، دینی، نهتهوهیی خۆیان، لهلایهک، لهلایهکی تریشهوه بهوهی له ژێر یهک ئاڵادا دهژین: هیندوستان.

 کوردایهتی & کوردستانێتی

کوردستان له مێژه کۆمهڵێ ئاینزا، گروپی ئهتنیکی، نهتهوهی تر....... دهسهر خاکی دهژی. سهرانی کورد و رۆشنبیرانی به ههڵبژاردنی چهمکی کوردایهتی دهبازنهی کوردا گیردهخۆن. نهتهوهو گروپ و ئاینزادهکانی تر له خۆیان دهکهن. له دهستپێکهوه گرفتێک بۆ خۆیان دهنێنهوه که ئهوڕۆ سهخته دهرچوون لێی. گریمان گهر سیاسهتهوانان و رۆشنبیرانی کورد کورتبین نهبانایا کوردستانێتیان بکردایهته دروشمی خهبات و تێکۆشانی خۆیان، یان زاراوهیهکی گشتگیر بۆ تهواوی دانیشتوانی سهر خاکیان، دهکرا ئهو گرهوه ببهنهوهو وڵاتێک بۆ ههمووان فهراهمبکهن. لهو بازنه مێژووییه که زۆرینهی پێکدادانه مێژوویهکان تێیدا خۆی دهبینێتهوه دهرباز دهبوون. دهشێ.

دهبێ کوردایهتی چی بێ که سیاسیان و رۆشنبیران بانگهێشتنیان بۆ دهکرد؟ دهناکاوێدا وازیان لهو ستراتیژیهته هێنا. ئازادای کوردستان له ههقیقهتهوه بۆ به خهونی شاعیران! له سهرهتاوه خهونی گهورهی سیاسیهکان خۆیانه. لاوان و نهوجهوانانی وڵاتیان بۆ کرده قوربانی. هانی نووسهر و شاعیرانیان بۆ دا لهوبارهیهوه‌‌ بنووسن؟ ئهوجا گۆتیان، دهستبهرداری بن ئهوه به خهونیش نایهته دی، مهگهر لهکن شاعیران!

دهکرا ئهزمونی گاندی-نههرۆ- ههڵبژێرین و لهو گێژاوه درۆیه دهرباز ببین؟

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار