نووشتەکاران‌و بانگەشەکارانی دەرهێنانی جنۆکە تێوەدەگلێن لەکاری «بەدڕەوشتی»

لەژێر پەردەی چارەسەردا ده‌ستدرێژی دەکرێتە سەر ئافرەتانی دووچار بەنەخۆشی دەروونی‌و پارەکانیان دەخورێت لە «شوێنی ترسناک»

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

ماوهى (20) رۆژه دیدهنى تهمهن (28) ساڵان، تووشى بارێکى دهرونى سهخت بووهتهوهو شوێن نهماوه خێزانهکهى نهیبهن بۆ ئهوهى چاکبێتهوه، بهڵام هێشتا وهکو خۆى ماوهتهوه.

دیدهن شهوێک درهنگانى شهو ترسێک دهچێته دڵیهوهو بە تەلەفۆن داوا لهمێردهکهى دهکات بیباته دهرهوهو پێی دەڵێت ئەگەر نەیباتە دەرەوە، دڵى دهوهستێت.

 مێردهکهى لهماوهى (20) خولهکدا دهگاته ماڵهوه کهدهگهڕێتهوه دهبینێت بووراوهتهوه و تادهیگهیهننه نهخۆشخانه هۆشى دێتهوه و دهبینن بارى دهروونى زۆر ناجێگیرهو تێکچووه.

دیدهن ناوى خوازراوى ئهو کچه تهمهن (28) ساڵانهیه، ماوهى چوار ساڵه هاوسهرگیرى کردووهو دوو منداڵى ههیه، بهتهنیا لهخانوویهکدا دهژى و تائێستا هیچ کێشهى نهبووه، دایکى دیدهن  وتى «دیدهنى کچم قهت نهیووتوه ئهترسم و کێشهم ههیه، ئهمه یهکهم جاریهتى».

حاڵهتهکهى دیدهن، تائێستاش بهردهوامهو کهسوکارى بردوویانهته سهردانى چهندین مهلاو شێخ و پزیشکى دهروونى، بارودۆخى ههروهک خۆیهتى.

دوو مهلا پێیان وتووه، جنۆکە چۆته لهشیهوهو دهبێت دهربکرێت، ماڵى دیدهن لهناچاریا پهنایان بۆ بردووه و دوو رۆژ لهسهر یهک بردوویانه دوعاى بهسهردا خوێندووهو بهدار کێشاویهتى به پشتیدا، وتوویهتى تهواو جنۆکهکان لهشیان چۆڵ کردووهو دواى سێ رۆژ چاک دهبێتهوه، لهبهرامبهر ئهم کارهدا (200) ههزار دینارى لێسهندوون، بهڵام ئهوه (17) رۆژ بهسهریدا تێپهڕیووهو دیدهن وهک خۆیهتى.

لهئێستادا دیدهن لهنهخۆشخانهى شار بێهۆشهو لهژێر چاودێریى پزیشکدایهو پێیان وتووه تووشى ههوکردنى مێشک بوویت، بۆیه تووشى ئهو حاڵهته بووه.

دایکى ئهم کچه ئاماژهى بۆ ئهوهکردو وتى «ئهوهى من کردم کهس نهیکات، ئهو کچه جوانهم کرده بهر دهستى ئهو مهلا بێویژدانه، بهدار کچهکهمى کوشت، هاوارهکانى دیدهن لهمێشکمدا تائێستاش ماوهتهوه«.

لهههرێمى کوردستان ساڵانێکى زۆره کهسانێک بانگهشهى دهرکردنى جنۆکە لهلهشى مرۆڤ و نووشتهو سیحر دهکهن، بۆ چارهسهرکردنى ئهوانهى رووبهڕووى گرفتى دهروونى دهبنهوه، لهئێستاشدا حکومهت دهیهوێت ئهو کارانە قهدهغه بکات.

پۆلیسى ههرێم و وهزارهتى ئهوقاف سهرقاڵى دروستکردنى لیژنهى ههماههنگین بۆ داخستنى ئهو شوێنانهى کارى نوشتهکردن و بانگهشهى دهرهێنانى جنۆکەی لهلهشى مرۆڤدا تێدادهکرێت، ئهوهش دواى بڕیارهکهى وهزارهتى ناوخۆ بۆ داخستنى ئهو شوێنانه.

مانگی رابردوو لهسهر داواى وهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئایینى، وهزارهتى ناوخۆ، بهڕێوهبهرایهتى گشتى پۆلیسى راسپارد لهگهڵ وهزارهتى ئهوقاف ههماههنگى بکهن بۆ داخستنى شوێنهکانى تایبهت بهسیحر، جادوو، نووشته و دهرکردنى جن.

نهبهز ئیسماعیل، وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف، له لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «لهدواى بهدواداچونێکى ورد لهبارهى دروستبوونى چهندین کێشهى کۆمهڵایهتى وهک ئیستیغلالکردن و دهستدرێژیکردن و پارهخواردن، بهتایبهت ئافرهتان، لهو شوێنانهى کارى نووشته و سیحرى تێدادهکرێت و دیاردهکه زۆر زۆر فراوان ببوو لهناو گهنجاندا  بڕیارێکى واماندا».

وتیشى «ئێستا پۆلیسى ههرێم و وهزارهتى ئهوقاف سهرقاڵى لیژنهى ههماههنگین، بۆ داخستنى سهرجهم ئهو شوێنانهى کارى نووشته و جادوو و سحرو بانگەشەی دهرکردنى جنۆکەی تێدادهکرێت، لهدواى پێکهێنانى ئهو لیژنهیه دهستدهکهین به بهدواداچوون بۆ ئهو شوێنانه کهئاشکرا دایاندهخهین و لهههر سهرپێچیهک و کاردانهوهیهکدا رووبهڕووى یاسایان دهکهینهوه«.

وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف، داواشی لههاوڵاتیان کرد ههماههنگ بن لهگهڵیان و لهو شوێنانه ئاگاداریان بکهنهوه کهنادیارن، تابتوانین  ههموو ئهو شوێنانه کۆتایى پێبهێنین و بهتهواوى ئهو دیارده نهمێنێت.

سامى جهلال، سهرۆکى دیوانى وهزارهتى ناوخۆ، لهبارهى ئهم بڕیارهى وهزارهتى ئهوقافهوه وتى «ئهوه پهیوهندى بهئهوقافهوه ههیهو ئێمه تهنیا پێشنیارهکهمان بۆ هاتووه و لهجێبهجێکردنیدا هاوکار دهبین».

وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف"بهبهڵگهوه لامانه کهئهو شوێنانه ئیستیغلالى تیدایهو دهستدریژى کراوهتهسهر ئهو کهسانهى که چوونه ئهو شوێنانه، بۆیه بڕیارهکه دهرچووه بۆئهوهى کۆتایى پێبهێنرێت، بهجددى کارى لهسهردهکرێت و بهتهواوى دایاندهخهین" 

وتیشی «جۆرى سزاکهو پێکهێنانى لیژنهکان بۆ داخستنى ئهو شوێنانه بهههماههنگى لهگهڵ پۆلیسى ههرێم دهبێت و کارى لهسهردهکرێت».

«بهبهڵگهوه لامانه کهئهو شوێنانه ئیستیغلالى تیدایهو دهستدریژى کراوهتهسهر ئهو کهسانهى که چوونه ئهو شوێنانه، بۆیه بڕیارهکه دهرچووه بۆئهوهى کۆتایى پێبهێنرێت، بهجددى کارى لهسهردهکرێت و بهتهواوى دایاندهخهین». نهبهز ئیسماعیل وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف وای وت

وتیشی «سه‌دان شوێنى ترسناک هه‌ن که‌ کاری به‌دڕه‌وشتیان تێدا ده‌کرێت و ژن تێیدا ئیستیغلال ده‌کرێت و پاره‌ى زۆریان لێوه‌رده‌گیرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار