لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگاى که‌رکوک-به‌غدا یان داخست
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لایه‌نگیرانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غداد، ڕێگاى که‌رکوک-به‌غدا یان داخست، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى که‌رکوک حه‌شدى شه‌عبى به هه‌ڕه‌شه‌کردن تۆمه‌تبارکرد.
وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 13کانونى یه‌که‌مى2019، له‌دواى نوێژى هه‌ینى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو خۆپێشاندانێکیان سازکرد و ڕێگه‌ى سه‌ره‌کى به‌غدا- که‌رکووکیان داخست و داوایانکرد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده داواى لێبوورن بکات به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ناوبانگى حه‌شدى شه‌عبى زڕاندووه.
دواى کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ى دوێنێى پێنج شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى که‌رکووک که حه‌شدى شه‌عبى به‌وه تۆمه‌تبارکرد هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردووه، لایه‌نگه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى رێگاى سه‌ره‌کى که‌رکووک – به‌غدایان داخست.
حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان کردبوو، له ئه‌گه‌رى بڵاوکردنه‌وه‌ى ناوى دامه‌زراوان، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌دڵى ئه‌وان نه‌بوو، هه‌ڵده‌کووتنه سه‌ربیناى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده.