تۆمارێکى ده‌نگیى تره‌مپ له چرکه‌ساتى کوشتنى سوله‌یمانیدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تۆڕى CNN ى ئه‌مریکى ئاشکراى ده‌کات تۆمارێکى ده‌نگیى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکاى ده‌ستکه‌وتووه که باس له چرکه‌ساتى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى ده‌کات که له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان گفتوگۆى کردووه.
تره‌مپ باسى له گفتوگۆى نێوان به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان کردووه که سه‌رقاڵى کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران بوون و تره‌مپ ده‌ڵێت:" له‌کامێراکانه‌وه و چه‌ند میلێک له به‌رزایى ئاسماندا له‌کاتى کوشتنى سوله‌یمانیدا به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان ئه‌م گفتوگۆیه‌یان کردووه:
- گه‌وره‌م ئه‌وه‌تان هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ن " ئه‌مه به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان وایان وتووه.
- گه‌وره‌م دوو خوله‌ک و 11 چرکه‌یان ماوه له ژیاندا.... گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، ته‌نها "دوو خوله‌ک و 11 چرکه".
- گه‌وره‌م ئه‌وان له ئۆتۆمبیلێکدان، ئۆتۆمبیله‌که گولـله‌نه‌بڕه.
- گه‌وره‌م یه‌م خوله‌کیان ماوه...گه‌وره‌م 30 چرکه.. 10، 9، 8، ..... له‌پێ (بووووم) ده‌نگێکى گه‌وره بیسترا.
- گه‌وره‌م له‌ناوبران.
پاشان له تۆماره ده‌نگییه‌که‌دا تره‌مپ ده‌ڵێت: "ده‌وترا سوله‌یمانى له‌ناونابرێ، ئه‌وه‌تا به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌مان کوشت (واته کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس)".
له شه‌وى 3ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى ئه‌مریکا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى له‌نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کوشت، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى ئێرانى لێکه‌وته‌وه‌و موشه‌کبارانى بنکه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى سه‌ربازانى ئه‌مریکاى له‌عێراقدا کرد.