سه‌رۆکى په‌رله‌مان؛ پەرلەمانتاران دەخاتە‌ سه‌نگى مه‌حه‌که‌وه‌

به‌فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنه‌ جیاوازه‌کان ناتوانن موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر یه‌کتردا بکه‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

سهرۆکى پهرلهمانى کوردستان بهفۆڕمى رهتکردنهوهى خانهنشینى پهرلهمانتارانى خستۆته سهنگى مهحهکهوهو فراکسیۆنه جیاوازهکان چیتر ناتوانن موزایهده بهسهر یهکتردا بکهن.

دوێنێ سێشهممه رێواز فایهق سهرۆکى پهرلهمانى کوردستان له راگهیهندراوێکدا ئاماژهى بهوهکردووه که« بهپێى یاساى خانهنشینى بهرکار لهعێراق کهس ناتوانێت دهستبهردارى خانهنشینیهک ببێت که بهیاسا پێیدراوه، بهڵام ئهگهر بهدهقێکى یاسایى لهیاسایهکى تر، دهستبهرداربوون رێکخرا، ئهوا ههرکهس لهوانهى ئهو یاسایه دهیانگرێتهوه دهتوانن بهپێى رێوشوێنى یاسایى دهستبهردارى مافى خۆیان ببن».

ههروهها ئهو راگهیهندراوهى سهرۆکى پهرلهمان ههموو ئهو پهرلهمانتارانهى چوار خولى رابردووى پهرلهمانى کوردستان دهگرێتهوه کهژمارهیان زیاتره له (645) پهرلهمانتار.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت راگهیاندراوهکهى سهرۆکى پهرلهمان لهجێى خۆیهتى بۆ ئهوهى نهبێته موزایەدە بۆ هیچ فراکسیۆن و پهرلهمانتارێک.

جهمال حهوێز، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» دووان یان سێ پهرلهمانتارمان ههیه کهدهڵێن خانهنشین نابین، بهڵام ئیتر نازانم پهشیمان دهبنهوه یان نا».

ههروهها سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى وتیشى»راگهیاندراوهکه لهجێى خۆیهتى بۆ ئهوهى نهبێته موزایەدهو  خۆى خۆشهویست بکات لهئێستاوه کار بۆ خولێکى ترى پهرلهمانى بکات، کهکۆتایى خولهکهش هات بچێت پێش ههموو کهس وهریبگرێت، بۆیه زۆرباشه ئهو فۆرمه ههبێت و پڕبکرێتهوه«.

ئهندامێکى فراکسیۆنى کۆمهڵ ئهوه دهخاتهڕوو رهتکردنهوهى خانهنشینى یا وهرگرتنى پهیوهسته به بۆچوونى کۆى فراکسیۆنهکهیانهوه.

موسلیم عهبدوڵڵا، ئهندامى فراکسیۆنى کۆمهڵ، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تائێستا کهس لهپهرلهمانتارانى ئێمه به رهسمى راینهگهیاندووه کهخانهنشینى  وهرناگرێت، ئێمهى کۆمهڵ ئهوهمان پێباشه کهههڵوێست و قسهمان یهکه لهناو خۆمانداو پێشتر قسه لهسهر بڕیارهکان دهکهین لهناو خۆماندا ئینجا بڕیار دهدهین، بۆیه کهدواتر فراکسیۆن ههر بڕیارێکى دا ئێمه لهگهڵیدا دهبین».

وتیشى» ئێمه لهگهڵ ئهوهدابووین کهمبکرێتهوه یان ههر نهمێنێت، ئێمه تهماعى پارهمان نیه، چونکه ئێمه نیوهى مووچهکه لهگهڵ حزبهکهمان بهش دهکهین».

عهلى حهمهساڵح، سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئهو پێشنیارهى سهرۆکى پهرلهمان یاساییهو من وهک خۆم فۆڕمهکه پڕدهکهمهوه«.

دهربارهى ئهندامانى دیکهى فراکسیۆنهکهى پێیوابوو ئهوه شتێکى زاتییهو پهیوهندى بهخۆیانهوه ههیه بڕیارى لهسهر بدهن.

هاوکات، هێڤیدار ئهحمهد، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» بڕیارى فراکسیۆنى پارتى بڕیارێکى دهستهجهمعى ههموو ئهندامانى فراکسیۆنهکه دهبێت».

ناوبراو وتیشى:» هیچ بڕیارێکمان نهداوه وهک فراکسیۆن، واته بهپڕکردنهوهى فۆرمهکه یان پڕنهکردنهوهى فۆرمهکه«.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان پێیوایه دهبوو بهیاساى خانهنشینى عێراقى یهکگرتوو پهرلهمانتاران و پلهباڵاکان خانهنشینبکرانایه.

شێرکۆ جهودهت، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکگرتوو له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»  پرۆژهى ئێمه بۆ پرۆژهى چاکسازى لهگهڵ یاساى خانهنشینى عێراقیدا بووین که بۆ موچهخۆرى ئاسایى و پلهباڵاکان یهک بێت، بهڵام لهسهدا 50ی کۆى موچهکهى تێپهڕنهکات».

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکگرتوو وتیشى» کهسێک خزمهتى پێویست و تهمهنى پێویستى ههبێت ئهوه ههقى خۆیهتى و مهرجهکانى تێدایهو مافى خۆیهتى و بهشى کهس نیه ئهوه لهموچهى خۆى لێى بڕاوهو  ئیستیحاقى خۆیهتى وهریبگرێت».

(645) پهرلهمانتارى خانهنشینى چوار خولى پهرلهمانى کوردستان لهههرێمى کوردستاندا تائێستا مانگانه شەش ملیۆن و (200) ههزار دینارى مانگانه وهردهگرن، یهکێک لهو پهرلهمانتارانهى خولى پێشوو دهڵێت» موچهى خانهنشینى مافى سروشتى کهسهکه خۆیهتى و چهندساڵ خزمهتت کردووه بۆ وهری نهگریت».

نیعمه‌ت عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان له‌ لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتى وت» موچه‌ى خانه‌نشینى مافى سروشتى که‌سه‌که‌ خۆیه‌تى و چه‌ندساڵ خزمه‌تت کردووه‌ بۆ وه‌رى نه‌گریت، پێم سه‌یره‌ که‌سێک واده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ هه‌مووى قسه‌ن و وه‌ک وتراوه‌ قسه‌ش هیچى تێناچێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار