ئەمریکا: پێویستە هەموو دەستوەردانەکان لە لیبیا کۆتایی پێبێت

4 ساڵ لەمەوپێش




کاکەلاو عەبدوڵا 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی بەرلین بۆ ئاگربەستی لیبیا رایگەیاند پێویستە دەستوەردانی دەرەکی لە وڵاتەکە کۆتای بێت و ئاگربەستی هەمیشەیی رابگەیەنرێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هەریەک لە بەرپرسانی ئیمارات و تورکیا کۆبویەوە بۆ تاووتوێکردنی ئاگربەستی سوریا. 

ماییک پۆمپێیۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت "ئاگربەستێکی هەمیشەیی رابگەیەنرێت و هەموو دەستوەردانە دەرەکییەکان کۆتای پێ بێت". 

کۆنگرەی بەرلین ئەمڕۆ دەستی پێکرد بەمەبەستی تاووتوێکردنی جەنگی ناوخۆیی لیبیا لەنێوان سوپای نیشتمانی لیبیا بەسەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر و حکومەتی ویفاقی لیبیا بەسەرکردایەتی فائز سەراج. 

چەندین سەرکردەی وڵاتان لە کۆنگرەکە بەشداران لەوانە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆریس جۆنسن، مایک پۆمپییو، ڤلادمیر پوتن، هەروەها ئیمانیۆل ماکرۆن. 

خەلیفە حەفتەر لەلایەن وڵاتانی میسر، فەرەنسا، ئەردەن، رووسیا پشتگیری دەکرێت لەکاتێکدا ئیتاڵیا، قەتەر، تورکیا، ئیمارات پاڵپشتی لە سەراج دەکەن. 

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا ئەنقەرە سێ هەزار و ٦٠٠ چەکداری سوپای نیشتمانی سوریای لە وڵاتەکەیەوە رەوانەی لیبیا کردووە بۆ یارمەتیدانی فائز سەراج دژی خەلیفە حەفتەر. 

رەوانەکردنی هێز دوای ئەوە دێت کە ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا مانگی رابردوو رازیبوو یارمەتی فائز سەرج، سەرۆک وەزیرانی لیبیا بدات، کە حکومەتەکەی لەلایەن نەتەو یەکگرتووەکانەوە دانی پێدا نراوە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی خەلیفە حەفتەر کە زۆربەی خاکی لیبیای بەدەستەوەیە و دەیەوێت تەرابلوس بگرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار