نێچیرڤان بارزانى و مه‌ولود چاوشئۆغلو له داڤۆس کۆبونه‌وه
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبونه‌وه‌ى له‌ناوچه‌که‌دا کراوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له په‌راوێزى په‌نجاهه‌مین خولى کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له داڤۆس نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، 21کانونى دووه‌مى2020، بڵاویکرده‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له په‌راوێزى په‌نجاهه‌مین خولى کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له داڤۆس کۆبوونه‌وه.
به پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که نێچیرڤان بارزانى و مه‌ولود چاوشئۆغلو "جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا و گرنگى پێکه‌وه کارکردن بۆ هێورکردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌که و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى کردۆته‌وه".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى عێراق و ناوچه‌که به‌گشتى، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌که، چۆنیه‌تى به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌یمانان تاوتوێکراوه.