سه‌میر هه‌ورامى: حکومه‌تى هه‌رێم 400خزمه‌تى جۆراوجۆر پێشکه‌ش به هاوڵاتیان ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 400جۆر خزمه‌ت پێشکه‌ش به هاوڵاتیان ده‌که‌ن.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21کانونى دووه‌مى2020، له شاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشیتیی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد كه مه‌به‌ست لێی گفتوگۆكردن بوو دە‌ربارە‌ی چالاكتر كردنی ھە‌نگاوە‌كان و قۆناغە‌كانی پرۆژه‌ی (خزمە‌ت) كە ئامانج لێی باشتر پێشكە‌ش كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێمە بە ھاوڵاتییانە.
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" کۆبوونه‌وه‌که به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن بوو ده‌رباره‌ى چالاک‌تر کردنى هه‌نگاوه‌کان و قۆناغه‌کانى پڕۆسه‌ى (خزمه‌ت)ه که ئامانج لێى باشتر پێشکه‌ش کردنى خزمه‌ته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه به هاوڵاتیان".
ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى پێشکه‌ش کردنى خزمه‌ته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هاوڵاتییان، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى" له‌پاڵ جۆر و چه‌ندییه‌تى خزمه‌ته‌کان، له‌هه‌رێمى کوردستان، داموده‌زگاکانى حکومه‌ت، زیاتر له ٤٠٠ جۆر خزمه‌ت پێشکه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌که‌ن، یه‌کێک له ئه‌وله‌ویاتى حکومه‌ت که له‌چوارچێوه‌ى هێڵه گشتییه‌کاندایه".