له‌نێوان ڤیتۆى خۆپیشانده‌ران‌و شه‌رعیه‌تپێدانه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه

شیعه‌کان له‌گه‌ڵ شه‌رعیه‌ت پێدانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدین بۆ سه‌رۆک وه‌زیران‌و موقته‌دا سه‌در رازى نییه

4 ساڵ لەمەوپێش



 ئارا ئیبراهیم

چوار مانگى تهواوه خۆپیشاندان شهقامهکانى عێراقیان خرۆشاندووهو بهرپرسانى عێراقیش بهتایبهت شیعهکان بههۆى ناکۆکییهکانیانهوه نهیانتوانیوه کاندیدێکى نوێ یهکلابکهنهوه بۆ سهرۆک وهزیران و بهشێکیان لهگهڵ شهرعیهتپێدانهوهى عادل عهبدولمههدین و موقتهدا سهدر ناڕازییه.

خۆپیشاندانهکانى عێراق پێى ناوهته قۆناغێکى مهترسیدارهوهو قوربانییهکان لهههڵکشاندایهو رۆژانه خوێنى خۆپیشاندهران بهدهستى هێزه ئهمنییهکان دهڕژێت بهشێوهیهک لهچوار مانگى رابردوو تائێستا (600) خۆپیشاندهر کوژراون و زیاتر له (20) ههزارى دیکه برینداربوون.

کۆڵنهدانى خۆپیشاندهران و رهتکردنهوهى ئهو کاندیدانهى ناوهکانیان ئاشکرادهکرێت واى لهبهشێکى شیعهکان کردووه ههوڵى شهرعیهتپێدانهوه به عادل عهبدولمههدى بدهن که لهدوو مانگى رابردوودا دهستى لهکارکێشاوهتهوه بۆ تێپهڕاندنى ئهم دۆخهى عێراق، بهڵام ڤیتۆى خۆپیشاندهران خۆرى عهبدولمههدى بهتهواوى ئاوا کردووه.

شیعهکانى عێراق کهزۆرینهى کورسییهکانى پهرلهمانى عێراقیان ههیه بهتایبهت رهوتى (حیکمه، هاوپهیمانى فهتح، دهوڵهتى قانون) لهههوڵدان بۆ ئهوهى جارێکى دیکه عادل عهبدولمههدى سهرۆک وهزیرانى دهستلهکارکێشاوه دووباره شهرعیهتى پێبدرێتهوه، تهنها فراکسیۆنى سائیرون بهسهرپهرشتى موقتهدا سهدر لهناو ماڵى شیعهدا رێگره لهدانانهوهى عهبدولمههدى.

راوێژکارێکى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق دهڵێت ناڕازیبوونى موقتهدا سهدر نهبێت شهرعییهت دهدهرێتهوه به عادل عهبدولمههدى بۆ سهرۆک وهزیران.

ئهمین بهکر، راوێژکارى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى ‌ وت»  ههوڵێک ههیه عادل عهبدولمههدى کاندید بکهنهوه بۆ سهرۆک وهزیران، تائێستا موقتهدا سهدر پشتیگرى نهکردووه«.

ناوبراو ئهوهشى ئاشکراکرد لهچوارچێوهى شهرعیهتپێدانهوهى عادل عهبدولمههدیدا سکرتێرى نوسینهگهکهى و ئهمیندارى گشتى ئهنجومهنى وهزیران بهدهر لهیاسا گهڕێندراونهتهوه، دواى ئهوهى دهستیانلهکارکێشاوهتهوهو دهستلهکارکێشانهوهکهشیان قبوڵکراوبوو.

راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق ئاماژه بهوه دهدات بۆ کورد واباشه عادل عهبدولمههدى شهرعیهتى پێبدرێتهوه بهتایبهت  بۆ ناردنى بودجهو موچهى ههرێمى کوردستان.

کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق لهلێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى ‌ وت»عادل عهبدولمههدى فشارى کردو داواى لهدهسهڵات کرد بهجددى کاندیدێک دابنێن بۆ سهرۆک وهزیران یان با ئهم دۆخه‌‌ تێپهڕێنن، ئهو قسهیەشى بۆ ئهوهکرد متمانهى پێبدەنهوه بۆ تێپهڕاندنى دۆخهکه تاکاتى ههڵبژاردنى پێشوهخته«.

سێوکانى دهشڵێت موقتهدا سهدر ئاماده نییه بهگهڕانهوهى عادل عهبدولمههدى  و رازى نهبووه بەکۆبوونەوە لەگەڵی، «بۆیه شهرعیهتپێدانهوهى چانسى کهمه «.

ناوبراو پێشیوابوو دانانهوهى عادل عهبدولمههدى بۆ کورد باشتره لهههر کاندیدێکى دیکه، «بودجهو موچهی کوردستان مسۆگهر دهبێت، بهڵام روون نییه کهسێکى تر هاوشێوهى عهبدولمههدى مرونهتى بهرانبهر کورد ههبێت».

موقتهدا سهدر لهتویتهرى خۆى بڵاویکردهوه که رۆژى 24ى کانونى دووهمى 2020 خۆپیشاندانى ملیۆنى ئهنجام بدهن بۆ یهکلابوونهوهى کاندیدى سهرۆک وهزیران، راوێژکارهکهى سهرۆک کۆمار باسى لهوهکرد وتارى مهرجهعیهت که لهسهدا سهد پشتیوانى خۆپیشاندهرانى گهرمکردهوهو دوامۆڵهتیان داوه،» خۆپیشاندانه ملیۆنیهکه بکرێت رووداوى نهخوازراو روودهدات، چونکه موقتهدا سهدر توانیویهتى جڵهوى خۆپیشاندهران بگرێت و یاریزانى گۆڕهپانى خۆپیشاندهران بێت و لهدهسهڵاتیشدا بێت».

بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق لهدواى دهستلهکارکێشانهوهى عادل عهبدولمههدى دهیان ناوى وهک کاندید لهلایهن شیعهکانهوه پێگهیشتووهو ههمووى لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه رهتکراوهتهوه «ماڵى شیعه کۆمهڵێک ئهجێنداو بهرژهوهندى جیاوازیان ههیه لهچارهسهرکردنى کێشهکانى تایبهت بهکاندیدى سهرۆک وهزیران، ناتوانن ههموو ئهوراقهکان کهشف بکهن ههڵبژاردنى پێشوهخته لهپێشهو عێراق ئهو راشکاویهى تێدا نییه«، سێوکانى وا دهڵێت.

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق ئهوه دووپاتدهکانهوه لهلایهن بهشێک لهشیعهکانهوه ههوڵى شهرعیهتپێدانهوهى عادل عهبدولمههدى ههیه.

ڤیان سهبرى، سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى ‌ وت «بهپێى ماددهى 76ى دهستورى عێراق  سهرۆک کۆمار تهکلیفى کاندیدێک بۆ سهرۆک وهزیران دهکات که لهکوتلهى زۆرینه بێت کهماڵى شیعهکانن، بۆیه پێویسته خۆیان تهوافوقى لهسهربکهن».

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى دهشڵێت:»ههوڵێک ههیه لاى ههندێک کوتلهى شیعه که عادل عهبدولمههدى شهرعیهتى پێبدرێتهوهو بهشێکیان قهناعهتیان پێى نییه، ئهوه پهیوهسته بهشیعهکانهوه نهک کورد و سوننهوه«.

 پهرلهمانتارێکى کۆمهڵ لهپهرلهمانى عێراق رایگهیاند عادل عهبدولمههدى لهناو پهرلهماندا چانسى نیه دووباره بۆ پۆستى سهرۆکوهزیرانى عێراق ههڵبژێردرێتهوهو شهرعیهتى پێبدرێتهوه کهبهشێک لهداواکارى ماڵى شیعهکانه.

ئهحمهدى حاجى رهشید، پهرلهمانتارى کۆمهڵ لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى ‌ وت «پێم وانیه عادل عهبدولمههدى دووباره چانسى ئهوهى ههبێت لهناو پهرلهماندا دهنگ بهێنێتهوهو ههڵبژێردرێتهوه بۆ پۆستى سهرۆک وهزیرانى عێراق».

ئهحمهد حاجى رهشید پێیوابوو لهئێستادا ههندێک ناو دیاریکراوه بۆ پۆستى سهرۆکوهزیرانى عێراق که لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه گونجاونین،  بۆیه بهشێک لهشیعهکان دهیانهوێت خۆپیشاندهران ناچار بکهن بهو ناوانه رازى بن  کهخۆیان گهیشتوونهته  رێککهوتن لهسهرى، «دهیانهوێت بهشێوهیهک لهشێوهکان خۆپیشاندانهکان کۆتایى بێت و حکومهت پێکبهێنن»

پهرلهمانتارهکهى کۆمهڵ ئاماژهى بهوهکرد لهئێستادا خۆپیشاندهران ئهو نامهیهیان پێگهیشتووه لهلایهن هێزه سیاسییهکانهوه کهدهیانهوێت کۆتایى بهخۆپیشاندانهکان بهێندرێت، بهڵام «خۆپیشاندهران پهنایان بردۆتهبهر یوئێن و هێزى عهشایهرى که بههانایانهوه هاتوون و خۆیان تۆکمهکردۆتهوهو ئهگهر لهچهندڕۆژى داهاتوودا دۆخهکه بهم شێوهیه بڕوات شتى نهخوازراو روودهدات».

ئه‌حمه‌دى حاجى رە‌شید جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ عه‌شایه‌ره‌کانى شارى ناسریه‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ موقته‌دا سه‌در که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکى خۆپیشانده‌ران نه‌بێته‌وه‌، «ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکى ئه‌و عه‌شائیرانه‌ بکوژرێت و بریندارببێت تۆڵه‌ له‌گروپه‌که‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌که‌نه‌وه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار