دۆناڵد تره‌مپ: په‌یوه‌ندى باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبونه‌وه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا کۆتایى هات.
دۆناڵد تره‌مپ به نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند،" په‌یوه‌ندیه‌کى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه".
سەرۆکی ئەمریکا وتیشى"ماوەیەکی دوورودرێژە پێکه‌وه کار ده‌که‌ین و زۆرباشه که له‌گه‌ڵ تۆ کۆبومه‌وه".
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11:50خوله‌ک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبونه‌وه و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" ده‌مه‌وێت ئه‌و هه‌له بقۆزمه‌وه بۆ سوپاس کردنى ئه‌مریکا و پشگیرى و سه‌رکردایه‌تى تۆ له تێکشکاندنى داعش".
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا دۆناڵد تره‌مپ سوپاسى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى کرد رایگەیاند، ماوەیەکی دوورودرێژە لەگەڵی کاردەکات. بۆ به‌شداریکردنیان له تێکشکاندنى داعش و هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریان بۆ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان.
هاوکات نێچیرڤان بارزانى، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا وتى" ده‌مه‌وێت سوپاسى ئه‌مریکا بکه‌م بۆ هاوکارى و پشگیریه‌کانى له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان".
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆبێرت چارلز ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.