تەندروستی سلێمانی : پشکنینى دوو گومانلێکراوهکه پاک دهرچوو
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند كە دوائەوەی دوو گومانلێکراو هەبون و نیشانەکانیان نزیک بون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای دورۆژ لەژێرچاودێریدا ئەنجامەکانیان نەرێنی دەرچون.
تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند " ئەنجامەکان پێمان دەڵێن توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نین، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەگەڵتانین لەگەڵمان بن و متمانەمان پێ بکە".
تەندروستی سلێمانی ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد"هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆپارێزی و پاکوخاوێن و دورکەوتنەوە لەهەموو مەترسیەکان دەمان پارێزێت، پابەندبون بەرێنمایە تەندروستیەکان و متمانەبون بە ناوەندەتەندروستیەکان سەلامەتی گیانی تۆی بەرێزە".
بابهتی پهیوهندیدار