کوشندەترین رۆژ تۆمارکرا لە ئیسپانیا بەهۆی کۆرۆناوە 

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا 
ئیسپانیا بە راگەیاندنی ٨٣٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان و زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی نوێ کوشندەترین رۆژی تۆمارکرد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. 
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاند هەشت هەزار و ١٨٩ حاڵەتی نوێی پەتای کۆڤید-١٩ تۆمارکراوە بەمەش کۆی گشتی تووشبوان گەشتە ٧٢ هەزار و ٢٤٨ کەس. 

وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە ئاشکراشی کرد کە لەماوەی ٢٤ کاتژمیری رابردوودا ٨٣٢ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە، ئەمەش کۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدانی بەرزکردەوە بۆ پێنج هەزار ٦٨٩. 

ئەم ژمارە نوێێە زۆرترین رێژەی مردنە لە وڵاتەکەدا کە لەماوەی یەک رۆژدا تۆمار بکرێت.

ئیسپانیا دووەم وڵاتی ئەوروپا و جیهانە لەرووی ژمارەی گیان لەدەستدانەوە دوای ئیتاڵیا کە زیاتر لە نۆ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون. 

پێنجشەممەی، بەرپرسانی ئیسپانیا بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینەی وڵاتەکەیان درێژکردەوە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار