هه‌په‌گه: دواى هاتنى هێزه عێراقییه‌کان بۆ سنور هێرشه‌کانى تورکیا زیادیان کردووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕایگه‌یاند که چاودێرى هاتنى سوپاى عێراق بۆ سنوره‌کان ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" هێرشه‌کانى تورکیا زیادى کردووه".
ئه‌مڕۆ 3ى ته‌موزى 2020 هه‌په‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات له دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى هه‌فتانین، گه‌ریلاکانیان دوێنێ پێنج شه‌ممه، چه‌ند چالاکییه‌کیان ئه‌نجامداوه و تیایدا سێ سه‌ربازى تورکیا کوژراون.
هه‌روه‌ها له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌په‌گه راشیگه‌یاند"له 1ى ته‌موز هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به عێراق له ده‌ڤه‌رى که‌رێى سه‌ر به هه‌رێمى قه‌ڵاى شابانیک و ده‌رکاریێ باتوفا جێگیر کراون، ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری‌کردن له پێشڕه‌ویه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌وێ جێگیر بوون، هه‌وڵى به‌م شێوه‌یه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیادیانکردووه گوماناویه".
"هێزه‌کانمان چاودێرى دۆخى پاسه‌وانانى سنور ده‌که‌ن"
"١ى ته‌موز هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به عێراق له ده‌ڤه‌رى که‌رێى سه‌ر به هه‌رێمى قه‌ڵاى شابانیک و ده‌رکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری‌کردن له پێشڕه‌ویه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌وێ جێگیر بوون. هه‌وڵى به‌م شێوه‌یه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیادیانکردووه گۆماناویه. هێزه‌کانمان چاودێرى دۆخى پاسه‌وانانى سنور ده‌که‌ن. تا دۆخه‌که به ته‌واوى ئاشکرا ده‌بێت، هێزه‌کانمان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن و دواتر به پێى ئه‌نجامه‌کان هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن.
له شاخێ چالاکى سویقاست
هێزه‌کانمان یه‌ژاستار له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید رزگار گه‌ڤه‌ڕدا ٣٠ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٩:٥٠ له هه‌رێمى کاتۆ خهلیلاى ناوچه‌ى شاخێى وان له‌دژى سه‌ربازانى داگیرکه‌رى تورک که له ناوچه‌ى چه‌لێ بوکا رێگایان کۆنتڕۆڵ ده‌کرد، چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا ٢ سه‌ربازى دوژمن سزادران.
ئۆپهڕاسیونى جۆله‌مێرگ ئه‌نجامى نه‌بوو
٢٦ى حوزه‌یران سوپاى داگیرکه‌ر له گۆڕه‌پانى کاتۆ کاڤالاى جۆله‌مێرگ ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆن کرد. فڕۆکه‌کانى شه‌ێ و هه‌لیکۆپته‌ره‌کان به‌شه‌و ناوچه‌که‌یان بۆردومان کرد و سوپاى داگیرکه‌رى به هه‌لیکۆپته‌رى سکورسکى ده‌ستى به گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز بۆ هه‌رێمه‌که کرد. سوپاى داگیرکه‌رى تورک ٢٧ى حوزیران بێ ئه‌نجام له هه‌رێمه‌که کشایه‌وه.
فڕۆکه جه‌نگیه‌کان گاره‌یان بۆردومان کرد
٢ى ته‌موز فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌وره‌به‌رى گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره‌ى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد. به‌هۆى بۆردومانه‌که‌وه زیان به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت."