ئێران..دوو ژنى کورد ده‌ستگیرکران
6 ساڵ لەمەوپێش
هێزه ئه‌منییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو ژنى کوردیان به تۆمه‌تى چالاکى سیاسى و مه‌زهه‌بى ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
به‌پێى هه‌واڵى میدیاکانى کوردانى رۆژهه‌ڵات دوێنێ پێنجشه‌ممه ١٩ /7/ ٢٠١٨ هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران چالاکوانێکى ژنى کوردى خه‌ڵکى سنه‌یان به ناوى (سه‌یران ئارامش) ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
سه‌یران خه‌ڵکى شارى حسێن ئاواى سه‌ر به سنه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌کان به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حزبه کوردییه‌کانى دژ به ئێران ده‌ستبه‌سه‌ریان کردووه.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌و چالاکوانه ژنه کورده‌ى شارى سنه"هێزه‌ئه‌منییه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر و مۆبایل ناوبراودا گرتووه"
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش هێزه ئه‌منییه‌کانى حکوومه‌تى ئێران ژنێکى دیکه‌ى کوردیان به ناوى (مه‌عسوومه ته‌قى نژاد) ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له شارى که‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
مه‌عسوومه خه‌ڵکى شارى کرماشان بووه و به تۆمه‌تى پڕووپاگه‌نده بۆ ئایینى مه‌سیحى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
به وته‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ئاگادارى گرتنى مه‌عسومه‌ن، منداڵێکى مه‌عسوومه به ناوى ئارتین له‌گه‌ڵ دایکى ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.