پارتى و یه‌کێتى ئاماده‌کارى بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سونه‌کاندا ده‌که‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانده‌کانى پارتى و یه‌کێتى له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق له کۆبوونه‌وه‌دان و بڕیاریشه دواتر له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى هاوپه‌یمانیى "میحوه‌رى وه‌ته‌نی" کۆببنه‌وه.
له هه‌ولێر شاندى پارتى به سه‌رۆکایه‌تى هۆشیار زێبارى و شاندى یه‌کێتى به سه‌رۆکایه‌تى مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق له کۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌عدى پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى راگه‌یاند، دواى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌مشه‌و شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌کێتى له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى "میحوه‌رى وه‌ته‌نی" که بریتین له هاوپه‌یمانى هێزه سونییه‌کان کۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌که له هاوپه‌یمانى سائیروون به سه‌رۆکایه‌تى موقته‌دا سه‌در، به‌شێک له هاوپه‌یمانى نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بادی، ره‌وتى حیکمه‌ى عه‌ممار حه‌کیم، هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى و یه‌کێتیى هێزه سونییه‌کان گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى رابگه‌یێنن و دا‌واشیان له لایه‌نه کوردستانییه‌کان کردووه به‌شدارى ئه‌و کوتله‌یه ببن.