تۆپخانه‌کانى تورکیا برادۆستیان تۆپباران کرد
6 ساڵ لەمەوپێش
سیروان سابیر
تۆپخانه‌کانى سوپاى تورکیا چه‌ند گوندێکى سنورى شاره‌دێى سیده‌کانى تۆپباران کرد
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ کاتژمێر 7:30 خوله‌ک تۆپخانه‌کانى سوپاى تورکیا ده‌روبه‌رى گوندى که‌وه‌رتێ و ده‌راو و چیا دێل گوندى خه‌لیفان ده‌وروبه‌رى گونده‌که تۆپباران کرد .
هاوڵاتیه‌کى گوندى خه‌لیفان به‌ناوى ئه‌میر مسته‌فا به سایتى هاوڵاتى وت" ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌کاتى نان خواردن تۆپبخانه‌کانى تورکیا ده‌وروبه‌رى گونده‌که‌مانى تۆپباران کرد ترس و دڵه راوکێى لاى ئێمه دروست کردووه ناتوانین ژیانى ئاسایى خۆمان بکه‌ین زیانێکى زۆرى گه‌یاندووه به‌کارى ئاژه‌ڵدارى ئێمه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، تا ئێستا ئاگر به ئه‌و شوێنانه‌وه‌یه که‌وا تۆپباران کراوه و به‌رده‌وامى هه‌یه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار