هێڤیدار ئه‌حمه‌د، کاندیدى پارتى: بۆیه‌ پارتیم هه‌ڵبژاردوه‌ چونکه‌ کارێک ناکات خه‌ڵکى کوردستان تێیدا په‌شێمان ببێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتی

هێڤیدار ئهحمهد، کاندیدى پارتى دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆیه پارتی ههڵبژاردووه چونکه بە وتەی ئەو پارتی کارێک ناکات کە خهڵکى کوردستان تێدا پهشیمان ببێتهوه

هێڤیدار ئهحمهد، لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتیدا دەڵێت «مهعقوڵ نییه منداڵى بهرپرس له قوتابخانەی باش بخوێنێت و هەژار له قوتابخانهیهکى حکومى».لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە لهوکاتهى خوا مرۆڤی دروستکردووه، زانیویەتی کە مرۆڤ «نادادپهروهرى» دهکات، هەربۆیه بهههشت و دۆزهخى دروستکردووه.لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا دەلێت مووچەی فەرمانبەران بۆیە کەمکراوەتەوە بۆئەوەی حکومهتى ههرێم  خهرجى شهڕی پێدابین بکات.

هاوڵاتی: ئهولهویهت بهچ سێکتهرێکى دیاریکراو دهدهیت لهپهرلهمانى کوردستاندا؟

هیڤیدار ئهحمهد: بهرگرى و ئاسایش لهگهڵ سیکتهرى پهروهرده کهههموو ههوڵى ئێمه ئهوه دهبێ لهبنهڕهتهوه سیکتهرى پهروهرده چاکبکهین. ئهوهى ئێستا گرنگ و ئانییه، پێدانى مووچهو خۆشترکردنى ژیانى خهڵکه، ههرێم کوردستان چهندساڵ بوو سهرقاڵى شهڕبوو لهگهڵ داعش و حهشدى شهعبى و سوپاى عێراق، ئهم شهڕه خهرجى زۆرى پێویست بوو، حکومهتى ههرێم ناچاربوو لهپارهى من و تۆ کهمبکات و خهرجى شهڕ بکات.

ئاگادارم یهک گوللهى هاوهن بهههزار و 100 دۆلار کڕدراوه، گوللهى دوشکهى 23 ملیم به 24 دۆلار بووهو چهکى زۆرى کڕى بۆ ئهوهى بهرگرى لهکوردستان بکات، ئێستا که مهترسى شهڕکردن لهسهر ههرێمى کوردستان کهمتر بووه، ئهو پارهیه دیسان بۆ گیرفانى خهڵک دهگهڕێنێتهوه.

لهسێکتهرى پهروهردهدا مهعقوڵ نییه منداڵى کهسێکى دهوڵەمهند یان بهرپرس لهمهکتهبێکى باش و پێشکهوتوو بخوێنێت و کهسێکى داهاتى کهم یان مامناوهند له قوتابخانهیهکى حکومى بخوێنێت کهئاستى خوێندن تێیدا باش نییه. بهرنامهى پارتى وایه بهجددى لهسهر سێکتهرى خوێندن بوهستین و خهڵکى خۆمان بهڕێگاى راست و دروستدا بڕوات، لهمڕووهوه دهستپێدهکهین دواى 18 ساڵى دیکه نهوهیهکى پێگهیشتوو پێبگهن.

هاوڵاتی: پێتوایه قهیرانى دارایى بوونى ههیه و حکومهت ههر ئهوهنده لهتوانایدایه موچه بهم شێوازى پاشهکهوتى موچه بدات، یان پێتوایه دهتوانێت پاش سهرى ساڵ و پهسهندکردنى بودجهى 2019 کۆتایى بهپاشهکهوت بهێنێت؟

هیڤیدار ئهحمهد: ئهوهى پارتى بناسێ شایهدى بۆ ئهوه دهدات، قسهیهک ناکات، بهڵام کهکردى دهکاته کردار، بڕیارى پارتى ئهوهیه ئهگهر خهڵکى خۆمان متمانهمان پێبدات و حکومهتێکى بههێز پێکبهێنین، ههموو ئهولهویاتى پارتى ئهوه دهبێ، موچهى خهڵکى کوردستان که بهپێشنیارى حزبهکانى دیکه و بههاوکارى لهگهڵ حکومهتى ناوهند لهبهغدا، لهکوردستان بڕییان، دهگهڕێنینهوهو کاریش دهکهین قوناغ بهقوناغ شایسته داراییهکان که بهناوى (پاشهکهوتى موچه) بگهڕێنێنهوه. بۆیه قهیرانى دارایى هێدى هێدى کهمدهبێتهوهو حکومهت داهاتى گهر له دهستى پارتیدا بێت ئابوورى ئهم ههرێمه دهبوژێتهوه.

هاوڵاتی: ئایا ههوڵ بۆ کارکردن لهسهر بهرنامهکانى پارتى بۆ بنیاتنانى کوردستان دهدهیت لهپهرلهماندا؟

هیڤیدار ئهحمهد: ئهوهى گرنگه کارى لهسهر بکهین لهپهرلهمانى داهاتوودا گهڕانهوهى ئومێده بۆ خهڵکى خۆمان که خولى چوارهمى پهرلهمانى کوردستان بووه هۆى دروستبوونى نائومێدی. پێویسته دهرس لهخولى چوارهمى پهرلهمانى کوردستان وهربگرین. پێکهوه کاربکهین بۆ سهقامگیرى و ئاشتى و دروستکردنى متمانه لهنێوان حزبهکانى کوردستان.

هاوڵاتی: بهڕێزتان خهڵکى زاخۆو ناوچهى بادینانن، چ کارێک ده‌‌کهیت بۆ ناوچهکهى خۆت بهتایبهت لهڕووى ئهوهى ئاوهدانى زیاتر ئهنجامبدرێت؟

هیڤیدار ئهحمهد: زاخۆ دهتوانم بڵێم دهوڵهمهندترین شارى ههرێمى کوردستانه. نهوتى ههیه، سنوورى لهگهڵ دوو دهوڵهتى ههیه، رووبارى دیجلهى ههیه، دهشت و چیاى ههیه، ناوچهیهکى بازرگانییه، سنوورى ههرێمى کوردستانه لهگهڵ ئهوروپا.

 ئهمه ههموو وادهکات کهکارى جددى بکهین بۆ ئهوهى زاخۆ لهگهڵ پارێزگاى دهۆک ببێته بههێزترین پایتهختى ئابوورى بۆ ههرێمى کوردستان و عێراقیش. دهتوانین لهزاخۆ (ساحه تهبادول) دروستبکهین بۆ گواستنهوهى ههموو ئهو بهرههمانهى لهتورکیاوه دێن، لهوێوه خهڵکى خۆمان به کامیۆن و ئوتۆمبێلى بارههڵگر بۆ شوێنهکانى دیکه بگوازنهوه، ئهمهش دهرفهتى کار بۆ زیاتر له پێنج ههزار کهس دهڕهخسێنێت.

هاوڵاتی: ئهگهر پرۆژهیاسایهک لهپهرلهمان لهگهڵ مهبدهئى تۆدا نهگونجێت، بهڵام فراکسیۆنى پارتى لهگهڵیبێت، تۆ دهنگى پێدهدهیت یا رهفزى دهکهیت؟

هیڤیدار ئهحمهد: پارتى بڕیارێک یان پڕۆژهیهک لهپهرلهمانى کوردستان ناڕوێنێت لهبهرژهوهندى میللهتى ئێمهدا نهبێت، بۆیه پارتیم ههڵبژاردووه چونکه کارێک ناکات خهڵکى کوردستان تێیدا پهشیمان ببێتهوه.

هاوڵاتی: تاچهند هاوکار دهبیت بۆ ئهوهى فراکسیۆنى پارتى بههاوبهشى و تهوافوق پرۆژهیاساکان پهسهندبکرێت لهپهرلهماندا؟

هیڤیدار ئهحمهد: کارى هاوبهش و تهوافوق بنهماى سهرخستنى ههر پڕۆژهیهک دهبێ. لاى ئێمه ئهوه بڕاوهتهوه کهپارتى ئهگهر 50+1 یش بهدهستبهێنین بهتهنیا حکومهت پێکناهێنین. بۆیه بێ تهوافوقى هیچ پڕۆژهیهک سهرناگرێ.

هاوڵاتی: بۆ خۆت پهیامنێرى رووداو بوویت، رۆژنامهنوسان گلهیى لهوه دهکهن کهیاساى بهدهستهێنانى زانیارى بۆ ههمووان وهک یهک نییه، بهدواداچون بۆ  ئهو یاسایه دهکهیت وهک خۆى جێبهجێبکرێت؟

هیڤیدار ئهحمهد: کارى رۆژنامهنووسى کارێکى قورسه، ئهگهر ههموو شتێک به ئاسانى گهیشته بهردهستت، ئهوه ههموو کهس دهبێت بهرۆژنامهنووس. بۆیه دهبێ زۆرترین پهیوهندیت ههبێ و ئهو پهیوهندییانه بپارێزی.

هاوڵاتی: دهتوانى لێرهوه وهک کاندیدێکى پارتى سهروهت و سامانى خۆت پێش چونه پهرلهمان ئاشکرا بکهیت؟

هیڤیدار ئهحمهد: ئێمه 12 ساڵه کار لهسهر ئهوه دهکهین لهم ههرێمهدا شهفافییهت ههبێ و لهسهر ئهو کارهش ههر بهردهوام دهبین. من ئێستا سهروهت و سامانى خۆم ئاشکرا دهکهم و دواى چوار ساڵى دیکه ئهگهر خهڵکى خۆم متمانهم پێبدهن دیسانهوه ئاشکرای دهکهم. من تهنیا یهک خانووم ههمه لهههولێرو ئوتومبێلێکى قهماره. هیچ موڵک و زهوى و زارم نییه. هیچ دوکان و پڕۆژهو بهنزینخانهشم نییه.

هاوڵاتی: ههموومان دهزانین حکومهتى ههرێم کهموکورتى ههیهو ههندێ کهسیش له دۆسیهى گهندهڵیهوه تێوهگلاون، ئهگهر وهزیرێکى کابینهى حکومهتى ئاینده دۆسیهى گهندهڵى لهسهربێت ئامادهى ئاشکراى بکهیت بۆ هاوڵاتیان و داواى متمانه سهندنهوهى بکهیت؟

هیڤیدار ئهحمهد: ئهوهى ئاشکرایه لهنێو ههموو حزبهکانى کوردستان پارتى به ئاشکرا وتى گهندهڵى ههیهو دهبێ چاکسازى بکهین. راسته لهم وڵاته بندیوارهکان پڕن. گهندهڵیش ههیه. سهرۆک بارزانى  بڕیارى داوه دواى ئهم ههڵبژاردنه به دهستێکى بههێز بێ هیچ دودڵییهک دهست بهچاکسازى و گۆڕانکارى ریشهى بکرێ. چونکه نهیکهین خهڵک ئیدى لێمان قبوڵ ناکات.

هاوڵاتی: هاوڵاتیانى ههرێم نیگهرانن لهنادپهروهرى و نهبونى سهروهرى یاسا، کار بۆ گێڕانهوهى دادوهرى و سهروهرى یاسا دهکهیت؟

هیڤیدار ئهحمهد: لههیچ ولاتێکى دنیا دادپهروهرى تهواوى تێدا نیه، لهوکاتهى خوا بهشهرى دروستکردووه، زانى ئهم مرۆڤه نادادپهروهرى دهکات، بۆیه بهههشت و دۆزهخى دروستکردووه، دۆزهخ بۆ ئهوانه دهبێ که نادادپهروهرى دهکهن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار