حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستا هۆشداری دەدات و دەڵێت "بەهۆی بارانی زۆر و ئەگەری روودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2024 بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت".

بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە تریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان روودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ زانیاریی زیاتری هاوڵاتییان، زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت:
هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكوو كاتژمێر 6 ی ئێوارە.
سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە.
دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.
هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.
گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.
زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.
سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، تاكوو درەنگانی شەوەكەی.
ڕاپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەمە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەم رووەوە هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن.
2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکار نەهێنرێن.
4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەندبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار