دواین لێدوانی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئامانجی بڕیارەکەی دادگا بۆ خۆجێیکردنی موچەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم به‌رده‌وام بێت، تا پرۆسه‌ی به‌نیشتمانیكردن "ته‌وتین"ی ته‌واو ده‌بێت کە ڕەنگە ماوەیەکی زۆری بخایەنێت.

دادوەر جاسم عەمیری سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق،ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، پێویستە ناردنى پارە بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەردەوامبێت تاوەکو پرۆسەى بەبانکیکردن جێبەجێدەکرێت.

وتیشی، "بەگوێرەى رێکارەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، رێوشوێنەکانى پرۆسەى بەبانکیکردن کاتى پێویستە هەر بۆیە تا تەواو کردنی ئەو پرۆسەیە پارە بەشێوەی کاش دەنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم".

باسی لەوەشکردووە کە لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزارەتى دارایی بۆ چارەسەرکردنى رێگرییەکانى بەردەم بڕیارەکە .

ئەمەشلەکاتێکدایە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بەپێی لیستی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نێردراوەو مووچەی مانگی سێش دوای دروستکردنی هەژمار لە بانکێکی حکومی عێراق مانگانە دەنێردرێت بەڵام تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی بری 562 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە لایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی دوو نێردراوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم سەڕەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بەسەر مووچەی مانگی یەکدا هێشتا ئەو بڕە پارەیەوی دابەشنەکردووە و دەستیشی نەکردووە بە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار