بزوتنەوەی گۆڕان: پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزوتنەوەی گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بایكۆتكردن و دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و رایگەیاند، " پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە".

ئەمڕۆ سێشەممە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بەیکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان و دواخستنی هەڵوێستی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، "ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە و باشترین بژاردەش هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە."

لە راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

ئاماژە بەوەشکراوە، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە، بە بەشداری و لێکتێگەیشتنی هەمو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانونی، دامەزراوەیی و بەپیرەوەچوونی ژیان و گوزەران و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەکاتەوە، لەڕێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت.

ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە رۆژی دوشەممە مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوەو  رایگەیاند، "بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت."

دوای ڕاگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حزبی بەرەی گەل و بزوتنەوەی گۆڕان جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار