ئامارە سەرەتاییەکانی لافاوەکەی دهۆک
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی ئاماری سەرەتایی بهرگریی شارستانیی دهۆك، له لافاوی ئهمڕۆی شارهكهدا جگە لە گیانلەدەستدانی دوو کەس، نزیکەی 100 ماڵ ئاویان تێچووەو ، هەروەها نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتوون و زیانیان پێگەیشتووە و یان ئاو بردونی .
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگهیاند: تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان سەرجەمیان بەنێو ئەو گەڕەکانەدا بڵاوبوونەتەوە کە کەوتوونەتە ژێر لافاوەوە، لە کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ بە دوو شۆفڵ هاوڵاتییان لەو ماڵانە هێنراونهته دەرەوە کە کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.
ههر له لافاوهكهی ئهمرۆی دهۆكدا ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە ئاو بردی و تیمهكانی بهرگریی شارستانی توانیان دووان لە سەرنشینەکان رزگاربکەن، بهپێی زانیارییهكان دووانهكهی دیکەش گیانیان لەدەستداوه و بێسەروشوێنن و سهرجهمیشان له نهتهوه عهرهبن.
وتەبێژەکەی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێ ئەو چوار هاوڵآتییەی لە ئوتومبێلەکەدا بوون چوار کەسی عەرەب بوون و ئەو دوو کەسەی ئاو بردونی و گیانیان لەدەستداوە 35 و 45 ساڵ دەبن.
بەپێی سەرچاوەیەکی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئەو لافاوەی ئەمڕۆی دهۆک جگە لە زیانی گیانی زیانێکی ماددی زۆری هەبووە لەم بارەیەوە هەکار هروری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی موەلیدەکانی شاری دهۆک بە هاوڵاتی وت زیاتر لە 10موەلیدە کە هی کۆمەڵگای بەرۆشکێ و گەڕەکی "جزمە" ن لە ناوەندی شاری دهۆک ژێر ئاوکەوتوون و بەوهۆیەوە لە کارکەوتوون .
هاوکات زیاتر لە 100 ماڵ ئاوی لافاو چۆتە ناوی و ژمارەیەکی زۆریش ئوتومبێل زیانیان بەرکەوتووەو ئاو بردونی
ههر لهسهر لافاوەکەی ئەمرۆ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە هاوڵاتیان کرد بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.