سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای بەرایی كەلار دەكات بۆ بەرژەوەندی رۆژنامەنووس (دڵشاد ئەنوەر)

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای بەرایی كەلار دەكات بۆ بەرژەوەندی رۆژنامەنووس (دڵشاد ئەنوەر) و هەموو فشارو دەستێوەردانێك بۆ كاتی تێهەڵچوونەوە(ئیستئناف) رەتدەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکردووە، داوا یاساییەكە بە هۆی بڵاوبوونەوەی راپۆرتێك بوو لە ژمارە 7ی ئازاری 2013ی گۆڤاری رایەڵ بەناونیشانی "عەدنانی حەمەی مینا دەیەوێت بینایەكی گەورە لەسەر ئەو موڵكە دروستبكات كە داگیری كردووە"، دادگای بەرایی کەلار لە بەرژەوەندی رۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر بڕیاریدا و داواکەی رەتکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی سەنتەری میترۆ:

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای بەرایی كەلار دەكات بۆ بەرژەوەندی رۆژنامەنووس (دڵشاد ئەنوەر) و هەموو فشارو دەستێوەردانێك بۆ كاتی تێهەڵچوونەوە(ئیستئناف) رەتدەكاتەوە.

بە پێی زانیارییەكانی سەنتەری میترۆ، پاش دەرچوونی بڕیاری دادگای بەرایی كەلار بە رەتكردنەوەی ئەو داوا یاساییەی لەسەر رۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر دەرچووە، جۆرێك لە فشار هەیە بۆ كاتی تێهەڵچوونەوەی (ئیستئناف) كەیسەكەو میترۆ ئاگاداری وردەكاری ئەو فشارانەیە.

داوا یاساییەكە بە هۆی بڵاوبوونەوەی راپۆرتێك بوو لە ژمارە 7ی ئازاری 2013ی گۆڤاری رایەڵ بەناونیشانی " عەدنانی حەمەی مینا دەیەوێت بینایەكی گەورە لەسەر ئەو موڵكە دروستبكات كە داگیری كردوە"

دادگاكە بە سەرۆكایەتی دادوەر (گۆران محمد عەلی) بۆ دۆسییەی رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر كە (عەدنان محمد قادر) داوای لەسەر تۆمار كردبوو، داوای قەرەبووی 250 ملیۆن دیناری كردوە.

پاش چەندین دانیشتن، وەرگرتنی قسەی دوو شاهێدحاڵ كە موڵكەكانیان داگیركرابوو زانیارییەكانی ناو راپۆرتەكەیان پشتڕاستكردەوە بۆ بەرژەوەندی رۆژنامەنوسەكە، رێكەوتی 5ی شوبات 2024 دادوەر ئەو سكاڵایەیە یاساییەی رەتكردەوەو تێچووی داوەكەش خرایە سەر شكاتكەر كە بڕەكەی یەك ملیۆن دینار بوو.

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای بەرایی كەلار دەكات بۆ بەرژەوەندی رۆژنامەنووس (دڵشاد ئەنوەر) و هەموو فشارو دەستێوەردانێك بۆ كاتی تێهەڵچوونەوە(ئیستئناف) رەتكەكاتەوە.

میترۆ جەختدەكاتەوە لە پشتیوانی رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر و ئاگاداری فشارو دەستێوەردانەكانە بۆ كاتی تێهەڵچوونەوەی (ئیستئناف)ی كەیسەكە.

میترۆ دەسەڵاتی دادوەری و دادگای كەركوك/ گەرمیان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی و داوادەكات رێگری لەو دەستێوەردانە لە دۆسییەیەكە بكات كە دادگا پێشتر بڕیارێكی دروستی داوەو بێلایەنانە دۆسیەكەی یەكلایكردۆتەوە.

میترۆ لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە ئابی 2009، 13 راپۆرتی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاوكردۆتەوە، لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتی كراوە.

میترۆ لە ئازاری 2024( تۆڕی19 ) دامەزراند، كە بریارە چاودێری رەوشی ئازادی رادەربڕین بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار