سودانی و بایدن سوورن لەسەر رێگریکردن لە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2024 لە کۆشکی سپی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی رایگەیاند "سەردانەکەم بۆ ئەمەریکا لە کاتێکی هەستیاردایە کە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات نیشان دەدات"، لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی سوودانی کرد کە "سەرنج دەخەیتە سەر ئابووریی و سەربەخۆیی عێراق، دەمانەوێت ئەمڕۆ زیاتر گفتوگۆ لەسەر ئەمە بکەین، هاوبەشیمان بۆ وڵاتەکانمان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گرنگە".

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد "پابه‌ندین له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌، له‌وانه‌ عێراق"، ئەوەشی خستەڕوو "کاردەکەین بۆ ئەوەی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوان نەبن".

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی "هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر خەڵکی سڤیل بەتایبەتی منداڵان و ژنان رەتدەکەینەوە"، ئەوەشی وت "پابه‌ندین به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی باڵای نێوان عێراق و ئه‌مەریكاوه‌ و سوورین له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فراوانبوونی ململانێكان له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا تیشکی خستەسەر ئەوەی "ئه‌مەریكا پابه‌نده‌ به‌ ئاسایشی ئیسرائیله‌وه‌، هەروەها پابه‌ندین به‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌ بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و رێگریكردن له‌ فراوانبوونی بازنه‌ی ململانێكه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار