وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی و دەڵێت، "وەڵامدانەوەیەکی بەهێز و پەشیمانکەرەوەمان بۆی دەبێت." 

ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی و پێشێلکردنی سەروەریەکەی ئەوا دوودڵ نابن لە وەڵامدانەوەی توندی ئیسرائیل و بە جۆرێک وەڵامیان دەدەنەوە کە تەلئەبیب پەشیمان دەکەنەوە لە ھێرشەکەی.

دەشڵێت، بەرگریکردن لە خۆیان یاساییە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بووە و ھێرشەکەشیان بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئیسرائیل بوو کە بۆ ھێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئێران بەکاردەھێنران. 

باسی لەوەشکرد کە ، چاوەڕێی دەرفەتێک بون نەتەوەیەکگرتووەکان رێگری لە ئاڵۆزییەکان بکات، بەڵام هیچی نەکردووە.

جێگەیباسە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، ئێران لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بە زیاتر لە 350 مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و حکومەتى تەلئەڤیڤ رایگەیاند، بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانی توانیوویەتی نزیکەی هەموویان پوچەڵبکاتەوە و تەنیا زیانێکی سنووردار هەبێت.

لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێرانیشدا، ئیسرائیل رایگەیاند، مافى خۆپاراستنى هەیە بۆ ئەوەى وەڵامی تاران بداتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی کاتی وەڵامدانەوە و ئامانجە گریمانەکراوەکان، یان ئامرازەکانی جێبەجێکردنی ئاشکرا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار