بەغداد داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێکی فەرمیی داوای داهاتی ناوخۆی چەند مانگی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان دەکات .

بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ میدیای گۆڕان کردووە،  وەزارەتی دارایی عێراق لە نوسراوێكی فەرمیدا داوای لە هەرێمی کوردستان كردوە بڕی (950) ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێم رادەستی ئەو وەزارەتە بکات و بە گوێرەی زانیارییەکانیش  تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکەی بەغدادی نەداوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی داوادەکات داهاتی ناوخۆی مانگەكانی رابردوە و حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدادی نەکردوە.

جێگەیباسە رۆژی شەممە، 23ی ئازاری 2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی میدیاییدا ڕایگەیاند، مانگانە نزیکەی 300 بۆ 350 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیان هەیە و  لە سەرەتای مانگی چواری ساڵی رابردووەوە 45 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتیان داوەتە عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار