هاتنی سەرۆکی تورکیا هاووڵاتییان و چالاکوانان دەهێنێتە سەر شەقام

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاتنی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتیی چالاکوانی کورد و عەرەبی لێکەوتەوە و لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد گردبوونەوەیان ئەنجامدا، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، هاتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە یاوەری هەشت وەزیری تورک گەیشتە بەخدا و بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات. سەردانەکە نیگەرانیی دەستەی سەروەریی نیشتمانی لێکەوتەوە کە لە کۆمەڵێک هاوڵاتی و چالاکوانانی کورد و عەرەب پێکهاتوون و لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەخدا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا دەستی سەروەری نیشتیمانی داوادەکەن لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق خۆیان بە بەرپرس بزانن لە پاراستنی سەروەری نیشتیمانەکەمان و روڵی پاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتییان لەئەستۆ بگرن.

دەقی بەیاننامەی دەستەی سەروەری نیشتمانی:

راگەیاندراوێک بۆ رای گستی خەڵکی کوردستان و عێراق
نا بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر نیشتیمانەکەمان


شەڕ و ئاڵۆزییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رۆژ بە رۆژ زیاتر تەشەنە دەکەن و ئاگری جەنگ و ماڵوێرانی ناوچەكەی گرتۆتەوە، هەوڵێكی بەردەوامیش هەیە بۆ ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بە بەهانەی نا دروست پەلكێشی ئەم ئاڵۆزییانە بكرێین.

لە شەڕ و ئاڵۆزیدا هێزە جیهانی و هەرێمییەکان بۆ بەرەوپێشەوەبردن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، یان بەشێكن، یان خۆیان لەو رووداوە خوێناویانە بێدەنگ كردووە.

ئەمڕۆ بە ئاشكرا تورکیا هەڕەشەی هێرش و پەالماردانێکی فراوانی زەمینی دەکات بۆ سەرهەرێمی كوردستان و عیراق، لە رابردودا توركیا یەكێك لەو واڵتانە بووە كە بەردەوام و بە شێوازی جیاواز گوشاری لەسەر هەرێمی كوردستان دروست كردووە و لەبەرامبەریشدا چاوپۆشی لێكراوە.

بۆیە بەردەوام توركیا نەك تەنیا لە رووی ئابووری و سیاسییەوە بەڵکو لە ڕووی سەربازیشەوە بە بیانووی جۆراوجۆر دەستتێوەردانی كردووە و لە ئێستادا رووبەرێکی فراوانی لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان داگیرکردووە.

بەڵام لەبەرامبەر ئەم شەڕانگێزیانەدا، وادیارە دەسەاڵتدارانی هەرێم و بەغداد نایانەوێت نییەتی راستەقینەی تورکیا ببینن و لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ئەمنیدا، ڕێگە خۆش دەکەن تا تورکیا زیاتر بێتە ناو قوواڵیی نیشتیمانەکەمانەوە، ئەمەش پێشێلکردنی سەروەریمانە. سەردانەکەی ئەردۆغانیش بۆ عێراق لە چوارچێوەی هەمان پیالنی دەوڵەتی تورکیادا خۆی دەبینێتەوە.

مێژووی کۆماری تورکیا پێماندەڵێت، لە هەرکوێیەک تورکیا هێزی خۆی جێگیر کردبێت، دواتر پاشەکشەی لێ نەکردووە و دەیلکێنێت بەخاکی خۆیەوە. خۆشیان هیچ کاتێک ئەو راستییەیان نەشاردۆتەوە کە نیازی ڕاستەقینەی ئەوان زیندوکردنەوەی میساقی میللی و دەستبەسەرداگرتنی موسڵ و کەرکوک و چەند ناوچەیەكی تر و گێڕانەوەی سەردەمی خەالفەتی عوسمانییە .

ئەمرۆ خەڵكی كوردستان شاهیدی ئەوەن بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە، لەم سااڵنەی دواییدا، تا ئێستا نزیکەی ١٧٠ هاواڵتی مەدەنی شەهید بوون و بە سەدان كەسی دیکەی سڤیل بریندارکراون و بە سەدان گوند چۆڵکراون و بە هەزاران کەس ناچاركراون زێدی باب و باپیرانیان بە جێبهێڵن و ئاوارە ببن.

هاوکات سوپای توركیا دەستی لە هیچ شتێك نەپاراستووە و تەنانەت بەشێكی بەرچاوی دارستانەكانیشی وێران كردووە، بۆیە لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنێکی نوێدا، دڵنیاین ئەم ئامارانە زیاتر دەبن و واڵتەکەمان دووچاری ناسەقامگیری و قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبێت و ئارامی شارەكانیش تێكدەچێت.

ئێمە وەک بەشێك لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ڕۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، نووسەران، ژنان و گەنجان، لەو بڕوایەداین، کە هاتنی ئەردۆغان و هێرشی سوپای تورکیا جگە لە کوشتن و کاولکاری و ماڵوێرانی و ئاوارەیی و داگیرکاری هیچ ئەنجامێکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە، بۆیە لێرەوە داوا لە شەقامی عێراقی و بە تایبەت بژاردەی کۆمەڵگە دەکەین لە ئاست ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن و کاری تەواو بکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە و لەم روەوە دڵنیاین کاری گەورەیان پێ دەکرێت.

هەروەک داوادەکەین لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق خۆیان بە بەرپرس بزانن لە پاراستنی سەروەری نیشتیمانەکەمان و روڵی پاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتیان لەئەستۆ بگرن و لەژێرهیچ بیانویەكدا ڕێگە نەدەن سوپای تورکیا خاکی واڵت داگیربکات. لە هیچ کەس شاراوە نییە کە هەر جۆرە کەمتەرخەمی و بێدەنگییەک بە مانای ئەوە دێت کە باوەریان بە سەروەری وڵات نییە و باکیان بە داگیرکاری نییە.. لە کۆتاییدا دەڵێین: نا بۆ شەڕ و کوشتن و کاولکاری و داگیرکاریی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار