دوو فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژران

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای ئیسرائل رایگەیاند، "دوو فەرماندەی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی کوشتووە"، دواتر بە درۆن هێرشکرایە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل.

 رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2024، سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، "حسێن عەلی عەزقوول، فەرماندەی یەکەی مووشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنان، هەروەها محەممەد خەلیل عەتییە، بەرپرسی هێزی ئاسمانی یەکەی سەربازی رەزوانی حزبوڵڵای لوبنان، لە دوو هێرشی جیاوازدا لە باشووری لوبنان کوژراون".

 سوپای ئیسرائیل حسێن عەلی عەزقولی وەک یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان لە بەشی بەرگری ئاسمانی حزبوڵڵا ناساندووە کە بەرپرسی بەشێکی زۆر لەو هێرشانە بووە کە کراونەتە سەر ئیسرائیل لە لایەن حزبوڵڵاوە.

میدیاکانی ئیسرائیل بەگرینگییەوە باسی کوژرانی ئەم دوو فەرماندە سەربازییەی حزبوڵڵایان کردووە و بە لێدانێکی گەورە لە حزبوڵڵا وەسفی کردووە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی " المیادین" سەر بە حزبوڵڵای لوبنان، رایگەیاند دوای کوژرانی ئەم دوو فەرماندە باڵایەی حزبوڵڵا بە درۆن هێرش کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە باشووری ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار