شای بەریتانیا رەزامەندی لەسەر ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا دەربڕی

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

شای بریتانیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژەیاساکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ ناردنی کۆچبەران و داواکارانی مافی پەنابەری بۆ وڵاتی رواندا، 12 هەفتەی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی ناردنی کۆچبەران دەستپێدەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شا چارلز رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاساکەی ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەربڕی بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتی رواندا و بەم شێوەیەش پڕۆژەیاساکەی سۆناک بە فەرمی دەبێتە یاسا

دەشڵێت، رەزامەندی شای بەریتانیا گەیشتوەتە ئەنجومەنی لۆردەکان و بەمەش دەبێتە یاسا و جێبەجێدەکرێت بەوەش کۆچبەرانی ناسایی بەتایبەت ئەوانەی لە رێگەی بەلەمی بچوکەوە دەچنە ناو بەریتانیاوە دوو بژاردەیان پێدەدرێت کە یەکێکیان دیپۆرتکردنەوەیانە بۆ ووڵاتی خۆیان، یاخود رەوانەکردنیانە بۆ وڵاتی رواندا.

ھاوکات، ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاندووە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی بۆ ناردنی کۆچبەران ئامادەکراوە و یەکەمین گروپی کۆچبەرانیش دیاریکراون و لە ماوەی ١٠ بۆ ١٢ ھەفتەی داھاتوودا پڕۆسەی ناردنی کۆچبەران دەستپێدەکات. 

لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، دادگەی باڵای بەریتانیا، پلانی رەوانەکردنی کۆچبەرانی بۆ رواندا رەتکردەوە و رایگەیاند ئەو هەنگاوە دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە.

لە دوای بڕیارەکەی دادگە، سووناک رازی بوو بە هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاساکە بەو هیوایەی ئەم جارە لە پەرلەمان و لەلایەن دادگەوە پەسند بکرێت و پلانەکەی بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستادا بە یاسایکردنی پڕۆژەیاساکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

لەساڵی 2023 زیاتر لە 29 هەزار و 400 کۆچبەر لە فەرەنساوە و لە رێگەی بەلەمەوە چوونەتە بەریتانیا، بەڵام بەگوێرەی ئامارەکان، چوونی کۆچبەران پار 36٪ کەمیکردووە بە بەراورد بە ساڵی 2022، زیاتر لە 45 هەزار 700 کۆچبەر خۆیان گەیاندبووە بەریتانیا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار