کۆمسیۆن: هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ناچێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق له واده‌ى خۆیدا له 22ى کانونى یه‌که‌مى داهاتوو به‌ڕێوه‌ناچێت.
مه‌هن عیتاوى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، به‌پێی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان پێویستى به شه‌ش مانگه.
وتیشى "بۆ دیاریکردنى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، پێویسته ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى نوێ ئه‌نجام بده‌ن که هێشتا پێکنه‌هێنراوه".
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى کۆمسیۆن له‌کاتێکدایه، هێشتا حکومه‌ت به‌فه‌رمى دواخستنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکانى ڕانه‌گه‌یاندووه که بڕیاره له 22ى کانونى یه‌که‌مى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
جگه له‌وه‌ش، تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانى کۆمسیۆن بڕیارى ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى بۆ ده‌رنه‌کراوه، که له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه کاره‌کانى سڕکراوه.