دوو فڕۆكه‌ی رووسی له ئاسمان‌ پێكداده‌ده‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكرد دوو فڕۆكەی جەنگی لە جۆری سۆخۆی 34 ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەكاتی مەشقكردنیاندا لەسەر ئاوەكانی دەریای ژاپۆن بەریەك كەوتوون و كەوتوونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەكەدا رایگه‌یاند، دەستەی فڕۆكەوانی هەردوو فڕۆكەكە خۆیان ڕزگاركردووە و فڕۆكەكانیش هیچ چەك و تەقەمنیەكیان پێ نەبووە.

پێشتریش سەرچاوەیەك بە ئاژانسی سپۆتنیكی راگەیاندبوو، كە فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری سۆخۆی 34 لە كاتی هەڵسانی لە ناوچەكانی ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی روسیا كەوتووەتە خوارەوە و دوو فڕۆكەوانەكەشی توانیویانە خۆیان رزگار بكەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار