جه‌میل بایک: هیچ سه‌ردانێک بۆ لاى ئۆجه‌لان ئه‌نجامنه‌دراوه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌میل بایک ڕایگه‌یاند هیچ سه‌ردانێک بۆ لاى ئۆجالان ئه‌نجامنه‌دراوه و ئه‌وه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه دووره له ڕاستیه‌وه و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى چالاکوانان بووه.
له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرکى سه‌ر به په‌که‌که، جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى که‌جه‌که ڕایگه‌یاند :"هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕێگایاندا، که محه‌مه‌د ئۆجالان، بچێته ئیمرالى و سه‌ردانى ڕێبه‌رى په‌که‌که، عه‌بدوڵا ئۆجالان بکات، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێک بوو له شه‌ڕى تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک".
ناوبراو وتیشى "له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه وا دیار بوو، که چاوپێکه‌وتنى ئۆجالان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى پێکهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه، دیدارى ئۆجالان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى ئه‌نجام نه‌دراوه".
بایک جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دیدار له ڕۆژێکى پشوودا ئه‌نجام دراوه، ده‌وڵه‌تى تورک، له ڕۆژى پشوودا محه‌مه‌د ئۆجالانى بردووه‌ته لاى سه‌رۆکایه‌تى، ئه‌گه‌ر ئه‌و دیداره دیدارى خانه‌واده‌که‌ى بوایه ئه‌وه له خانه‌واده‌که‌یدا که‌سى تریش هه‌یه، "ده‌بوو هه‌موویان بڕۆشتنایه بۆ دیداره‌که، له ئیمڕالى زیندانى دیکه‌ش هه‌یه، ده‌بوو خانه‌واده‌ى ئه‌وانیش بچونایه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌که‌که وتیشى "هیچ دیدارێکى خانه‌واده‌یى بوونى نییه، ئه‌و گفتوگۆیه‌ى که کراوه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌ل بووه، ئاماجیان ئه‌وه بوو، که شه‌ڕێکى تایبه‌ت ده‌ستپێبکه‌ن و هه‌موو که‌س بخه‌ڵه‌تێنن".
هه‌فته‌ى پێشوو میدیاکانى تورکیا بڵاویانکرده‌وه برایه‌کى عه‌بدولا ئۆجالان ڕیبه‌رى زیندانیکراوى په‌که‌که سه‌ردانى ناوبراوى کردووه و له زیندانى چاوى پێى که‌وتووه.