نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به پارێزگاری مووسڵه‌وه ده‌كات
5 ساڵ لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی به نه‌وفه‌ل حه‌ممادی پارێزگاری مووسڵه‌وه كرد و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری رووداوی نقومبونی به‌له‌مه‌كه‌ی روباری موسڵ.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه نێچیرڤان بارزانی ئامه‌دیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربریوه بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و چاره‌سه‌ركردنی برینداران و هه‌ر پێویستییه‌كی دیكه نیشان دا.
ڕاشیگه‌یاند كه ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی داوه‌ته هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆك بۆ هه‌ر یارمه‌تیدان و هاوكاریکردنێکی خه‌ڵكی مووسڵ.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار