عێراق پشتگیرى ئێران ده‌کات له‌ململانێکانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موحه‌مه‌د حه‌کیم، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند که عێراق پشتیوانى ئێران ده‌کات. و رێکه‌وتنه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ى، موحه‌مه‌د حه‌کیم، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند عێراق له‌دژى بریاره تاکلایه‌نه‌کانى ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌دژى ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه، پشتیوانى وڵاته‌که‌شى بۆ پشتیوانیکردن له‌ئێران ئاشکرا کرد، ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌کات موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، چه‌ند پرسێکى تایبه‌ت به بارودخى نوێى ناوچه‌که‌یان تاووتوێکردوه.
هه‌روه‌ها وتیشى" عێراق له‌دژى گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه‌و پێى وایه ئه‌و سزایانه سود به‌خش نین و له‌باره‌ى کێشه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته‌وه گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت".
لاى خۆیه‌وه موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران وتى" ئه‌و کۆبونه‌وه‌ناى پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدرابون ئێستا خه‌ریکه جێبه‌جێ ده‌کرێت".
راشیده‌گه‌یه‌نێت کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ عێراق له‌روى پاککردنه‌وه‌ى که‌نداوى فارس‌و رێگاوبان‌و بازرگانى ده‌ستیان پێکردوه، ئه‌و وتى "له‌باره‌ى بارودخى ناوچه‌که‌وه گفتوگۆى باشمان کردوه، بۆم رونکردنه‌وه که ئێران ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه‌ى ناوچه‌که".
هۆشداریش ده‌دات به‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌دژى هه‌ر شه‌رێک چ سه‌ربازى یان ئابورى بێت ده‌وه‌ستێته‌وه‌و به‌رگرى ده‌که‌ن، ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکاش به یاساشکێن ناوده‌بات.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدراو داوایان له حکومه‌تى عێراق کرد بێلایه‌نانه مامه‌ڵه بکات له گرژییه‌کانى نێوان ئه‌مریکا و ئێران‌دا.