تیمى پارێزه‌رانى: شاسوار عه‌بدولواحید ته‌ندروستى ناجێگیره
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تیمى پارێزه‌رانى شاسوار عه‌بدولواحید ڕایانگه‌یاند، که 48 کاتژمێره شاسوار عه‌بدولواحید مانى له‌خواردن گرتووه و بارى ته‌ندروستى ناجێگیره.
میدیاى نه‌وه‌ى نوێ بڵاویکرده‌وه که تیمى پارێزه‌رانى شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، ئاسایش ڕێگه نادات پارێزه‌رانى شاسوار عه‌بدولواحید ئاماده‌ى دانیشتنى دادگا بن.
ماوه‌ى 11 ڕۆژه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیرکراوه تا ئێستا دۆسیه‌که‌ى له‌ده‌ست ئاسایش ماوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستى پۆلیسى نه‌کراوه.
له‌سه‌ر سکاڵاى شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ، چه‌ند ئه‌ندامێکى جوڵانه‌وه‌که‌و شارسوار عه‌بدولواحید ماوه‌یه‌که له زیندانه‌کانى ئاسایشدان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار