وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: به‌م نزیکانه سزاکانى سه‌ر تورکیا راده‌گه‌یه‌ندرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
مایک پۆ‌مپێیۆ رایگه‌یاند دڵنیاییه له‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سزا به‌سه‌ر تورکیادا ده‌سه‌پێنێت و به‌م نزیکانه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌هۆى کڕینى سیسته‌مى ئێس-400ى رووسى له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانى ته‌واوى به‌رانبه‌ر تورکیا ده‌ربرییوه‌و چه‌ندین جار هۆشدارى داوه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ 15ى ته‌مووزى 2019 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ واشنتۆن پۆست رایگه‌یاند:"یاساى کاتسا ڕێده‌دات سزا به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنى و دڵنیام له‌وه‌ى ئێمه و تره‌مپیش په‌یڕه‌وى له یاساکه ده‌که‌ین و به‌م نزیکانه سزاکان ڕاده‌گه‌ینرێت".
هاوکات دوێنێ ئه‌ردۆغان داواى له تره‌مپ کرد سزا به‌سه‌ر وڵاته‌کیدا نه‌سه‌پینێت و هه‌وڵ بدات هه‌ڵویستى مامناوه‌ندانه‌ى هه‌بێت سه‌باره‌ت به کێشه‌ى کڕینى سیته‌مى به‌رگرى ئێس-400
یاساى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى نه‌یارانى ئه‌مریکا له‌ڕێى سزاوه یان (کاتسا) یاسایه‌که ڕێده‌دات حکومه‌تى ئه‌مریکى سزا بسه‌پینێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى دژى ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ده‌جوڵینه‌وه. تا ئێستا له ڕێى یاساکه‌وه سزا به‌سه‌ر کۆریاى باکور و ئێران و رووسیادا سه‌پاوه و له 27ى ته‌مووزى 2017 پرۆژه یاساکه له ئه‌نجومه‌نى پیران و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندکرا و دواتریش له 2ى ئابى 2017 له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ئیمزاى له‌سه‌ر کرا.
نزیکه‌ى ساڵێکه ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌ناکۆکیدان سه‌باره‌ت به کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-400ى رووسى له‌لایه‌ن تورکیاوه چونکه ئه‌مریکا پێیوایه له‌گه‌ڵ سیسته‌مى هاوپه‌یمانى ناتۆ ناگونجێت و ده‌بێته مه‌ترسى بۆ فرۆکه‌ى جه‌نگى ئێف-35ى ئه‌مریکى که تورکیا یه‌کێکه له کڕیاره‌کانى و ڕه‌نگه نهێنیه‌کانى بۆ رووسیا ئاشکرا ببێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا فرۆشتنى ئێف-35 به تورکیا راگرتووه که تورکیا تا ئیستا یه‌ک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى داوه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى 116 فرۆکه‌دا.