سبه‌ینێ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی ''نیازپاكی'' سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی شه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و به به‌شداری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وەزیرانی دارایی، پێشمەرگە، پلاندانان و وەزیری هەرێم، بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئه‌و شانده به مه‌به‌ستی پیشاندان و ده‌ربڕینی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و سه‌ردانێكی دۆستانه ده‌بێت.
شانده‌كه لەسەر پێنج تەوەر گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌وانه؛ دۆسیەی نەوت، دۆسیەی خاك وناوچە جێناكۆكەكان، دۆسیەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێشمەرگە.