زه‌یتون؛ له‌کاتى هه‌ڵهاتن له‌تۆپباران پێکرا

5 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حهسهن

 

تۆپبارانهکهى ئهمدواییهى ئێران خێزانه حهوت کهسییهکهى مام قادرى سهرگهردان کرد، که بههۆیهوه کچێکى گیانى لهدهستدا و دوو کوڕیشى برینداربوون و لهژێر چاودێرى پزیشکیدان.

رۆژى 10ى ئهم مانگه، کۆمارى ئیسلامى ئێران سنورى برادۆستى تۆپبارانکرد و خێزانهکهى مام قادر که له گوندێکى نزیک برادۆست نیشتهجێن سهرقاڵى کارى کشتوکاڵى بوون لهسهر زهوییهکهیان بوونه ئامانجى تۆپبارانهکه.

ئهو خێزانه ساڵانه له هاویناندا دهچنه ئەو سنوره و له زهویهکهى خۆیاندا کشتوکاڵ دهکهن بۆ پهیداکردنى بژێوى ژیانیان، بهڵام تۆپبارانهکهى ئهمدوایه ژیانى لێکردن به دۆزهخ.

قادر جوجۆ تهمهن47 ساڵ، دانیشتوى گوندى داسنیه، پێنج منداڵى ههیه، وهک ههموو ڕۆژێکى تر بهیانى زوو چوبون بۆ ئهوهى بێستانهکهیان بڕنن و بیبهنه دیانه بیفرۆشن و وتى «به ههرهوهزى زۆر به دڵێکى خۆشهوه چوینه بێستان و تهواو بووین له ڕنینى، ئیسراحهتمان کردو نانمان خوارد و دهوروبهرى کاتژمێر 12 بوو بهرهو دیانا کهوتینه ڕێ».

ئهم باوکه به گریانهوه بهردهوام بوو له گێڕانهوهى ئازارهکانى و زوو زوو دهیگوت «کچه گهورهى ماڵهکهم له دهستدا، دوعا بۆ کوڕهکانم بکهن».

له دواى ڕۆیشتى باوکى و دایکیان، زهیتون و دوو براکهى له نزیک ماڵى خۆیان دادهنیشن و چاویان له ڕێى باوکیانه تا بگهڕێتهوه و لهو کاتهدا گوێیان لهدهنگى تۆپبارانێکى سهخت دهبێت که ناوچهکهیان دهکاته ئامانج.

زهیتون پێشنیار بۆ براکانى دهکات  و دهڵێت با ماڵهوه جێبهێڵین و بڕۆین، تا لهدهست تۆپبارانهکان ههڵبێین، بهڵام له ڕێگهدا بوونه ئامانجى تۆپبارانهکه و بههۆیهوه زهیتون شههیدبوو.

زهیتون تهمهنى 16ساڵان بوو، خوشکه گهورهى براکانى بوو و بهجێی هێشتن، دوو براکهى قاچ و دهستیان شکاوه و دوو نهشتهرگهریان بۆ کراوه.

قادر ئهوهشى وت که کوڕه گهورهکهى که تهمهنى 18 ساڵانه ژیانى له مهترسیدایه و پارچه بهر سهرى کهوتووه خهریکه چاوێکى لهدهست دهدات و قاچى نهشتهرگهرى بۆکراوه.

کوڕهکهى ترى 13ساڵانه و دهستى نهشتهرگهرى بۆکراوه و تهندروستى لهئێستادا جێگیره.

 قادر بهردهوام ئهو ساتهى دهگێڕایهوه بهرهو دیانا بهڕێکهوتووه و وتى» زهیتون به خوشکه بچوکهکهى دهوت وهره تۆش مهچۆ لهگهڵیان لاى خوشکى خۆت به، بهڵام خوشکه بچوکهکهیان وتویهتى داده لهگهڵ دایکم دهچم». ئهوه دوا دێڕهکانى ژیانى زهیتون بووه بۆ خێزانهکهى و به ماوهى یهک کاتژمێر دواى ئهوه زهیتون شههید دهبێت.

لهئێستادا دوو کوڕهکهى قادر له نهخۆشخانهن و هیواى خواست کوڕهکانى هیچ یان لێنهیات و وتى «من و ژنهکهم زۆر پهرێشانین، نازانین شیوهن بگێرێن بۆ کچهکهمان یان بۆ سهلامهتى کوڕهکانمان بجهنگین».

ئیبراهیم مستهفا، بهڕێوبهرى قوتابخانهى ئامادهیى گوڵى زهردى، وتى» خوێندکارێکى باش بوو، کچێکى بێدهنگ بوو و بێکێشه بووه«.

وتیشى»بیستمان زۆر پێمان ناخۆش بووه و وهک ئهوه وابوو که جهرگى خۆم بهر بکهوێت».

ئاماژهى بهوهدا که پێویسته ههموو کهس بێته دهنگ «کارهساتێکى ئاوا کهس نیه دڵى بۆى دانهخورپابێت، بۆیه پێویسته ئهو هیرشانه بوهستێنرێت، نهک خهڵکى فهقیر و ههژار پێوه ببێت».

کۆمهڵێک کهسانى ڕۆشنبیر و نیشتیمانپهروهر  ڕۆژنامهنوس و پهرلهمانتارانى خولهکانى پێشوو، کۆبونهوه و بڕیاریان دا کهمپینێک ڕاگهیهنن  بهناوى کهمپینى دژ به داگیرکارى بۆ ڕاگرتنى تۆپبارانهکانى سوپاى تورکیا و ئێران، له 19ى شهشى 2019، ڕۆژێک دواى ئهوه به بهربڵاوى کهمپینهکهیان ڕاگهیاند و به ههزارهها خهڵک پشگیرى خۆیان دهربڕى بۆیان.

له دواى ڕاگهیاندنى کهمپینهکه، به پشگیرى و ئیمزاى ههزاران کهس و یاداشتێکى 4خاڵیان رادهستى سهرانى پهرلهمانى کوردستان کردو به 15 پهرلهمانتار پشگیرى خۆیان دهربڕى داواى کۆبونهوهیان کردووه و  بهڵام تائیستا وهڵامیان نهدراوهتهوه.

ئیبراهیم باسى لهوهکرد، ههر ههمان پشگیرى و یاداشتیشمان گهیاندووهته پهرلهمانى عیراق و به دوو رۆژ دواى گهیاندنهکه 52 پهرلهمانتار پشگیریان کردن و بهڵێنیاندا پهرلهمانى عیراق ههڵوێستێکیان ههبێت بهڵام تائێستا دهنگیان نهبووه «بهڵام ئهوهى جێگهى داخه، تائیستا به کردهوه هیچ نهکراوه و تهنیا وهک پشگیرى لهگهڵمان بوون».

شۆڕش خدر، ئهندامى ڕێکخهرى کهمپینى دژ به داگیرکارى وتى «ئێمه زۆر دهمێکه چاوهڕێی ئهوهین که پهرلهمانى کوردستان و عێراق و کهسانى بهرپرس خۆیان ههڵوێستهیهکیان ههبێت و دهسهڵاتى سیاسى ههڵوێستێکى ههبێت، بهڵام بهداخهوه تائیستا هیچ دهنگیان نییه«.

وتیشى «بۆیه زیاتر به پێویستمان زانى، دهنگمان ههبێت و بیگهیهنینه لایهنى بهرپرس».

ئهو چالاکوانانه کهمپینهکهیان گهیاندووهته پهرلهمانى ئهوروپا نهتهوه یهکگرتووهکان و یۆنامى و کونسوڵگهرى فهرهنسا و ئهمریکا و بهریتانیا و ئهڵمانیا و ئوردن و میسر و سعودیه و تورکیا.

دیارى ئهنوهر، یهکێک لهو پهرلهمانتارانهى له پهرلهمانى کوردستان پشگیرى ئهو کهمپینه دهکات وتى «داوامان له سهرۆکایهتى پهرلهمان کردووه دانیشتنێکى بهپهله بکات، لهسهر تۆپبارانهکان و داوا له حکومهتى ههرێمى کوردستان بکات ڕێکارى یاسایى و پێویست بگرێتهبهر و قهرهبوو کهسوکار شههیدان و زیان لێکهوتوان بکاتهوه«.

وتیشى «داوامان کردووه لهگهڵ حکومهتى فیدڕاڵى ڕێگه نهدهن کهس پێشێلى خاکى ههرێمى کوردستان و سنورهکانى بکات».

دیارى ئهنوهر ئاماژهى بهوهدا تائێستا نهچووهته دانیشتنى پهرلهمانهوه وتى «بههۆى فشارى زۆرى ئێمهوه، سهرۆکى پهرلهمان لێدوانێکى دا دژى تۆپبارانهکان و سهره خۆشى کرد له کهسوکارى شههیدبوهکان».

تۆپبارانهکهى ئێران نیگهرانى حکومهتى ههرێمى لێکهوتهوه و له راگهیهنراوێکدا داواى له ئێران کرد بۆردومانهکان رابگرێت، لهگهڵ ئهوهشدا جهختیکردهوه که رێگهنهدات لهخاکهکهیهوه هێرش بکرێته سهر وڵاتانى دراوسێ.

غالب محهمهد، پهرلهمانتارى عیراق، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «ئێمه له لایهن خۆمانهوه به نوسراوى رهسمى بهرزمان کردۆتهوه بۆ ههر سێ سهرۆکایهتیهکه و پشگیریی خۆمان دهربڕیوه، بهڵام تائێستا هیچ وهڵامێک نهدراوینهوه«.

وتیشى «پێویسته لهسهر سهرۆک کۆمار قسهى ههبێت و ههڵوێستى ههبوایه که نهیبووه، بهداخهوه که دهبوایه لایهنى بهرپرس ههڵوێستێکى ههبوایه و  رێگه نهدرایه سنورهکان بهو شێوهیه ببهزێنرێت».

لە دوای بۆردومانەکانی تورکیاو ئێران هیچ کام لە سەرۆکایەتیەکانی عێراق ئیدانەیان نەکردوە، تەنها وەزارەتی دەرەوەی بەیاننامەیەکی دژ بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کرد بۆسەر ناوچەی کورتەک لە بناری قەندیل و رایگەیاند خەڵکی ناوچەکەیان ترساندوە.

لە بەیاننامەیەکیدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی بۆردومانی بۆردومانی دوو فڕۆکەی جەنگی هیزی ئاسمانی تورکیای کرد کە بە چڕی بۆردومانی ناوچەی کورتەکیان کردوە لە پاریزگای سلێمانی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی چواری تر، هەروەها ئەو فڕۆکانە خەڵکی مەدەنیان تۆقاندوە».

لەو بەیاننامەیەدا کە وێنەیەکی دەست هاوڵاتی کەوت، تێیدا رایگەیاندبوو «لەکاتێکدا بە توندی پێداگری دەکەین لەسەر بنیاتنانی پەیوەندیەکی ستراتیژی دوورمەودا و رێگریکردن لەبەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هیرشکردنە سەر تورکیای دراوسێ، لەگەل ئەوەشدا پێمان وایە کردەی سەربازی تاکلایەنە سەروەی خاکی عیراق دەبەزینێت، هەروەها دژە لەگەڵ بنەماکانی پەیوەندی باشی دراوسێیەتی کە پەیوەندی دوو دراوسێی برا وەکو وڵات و گەل رێکدەخات، هەروەها بەزاندنێکی گەورەی یاسا نێوەدەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار