عەلی قەرەداغی: ڕووداوەکەی هەولێر دەبێتە هۆی ئەوەی موسوڵمانان لە رۆژئاواش بکرێنە ئامانج

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی هێرشەکەی هەولێری کرد کە دبلۆماتکارێکی تورکیای تێدا کوژرا. ڕاشیگەیاند، ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی موسوڵمانان لە رۆژئاواش بکرێنە ئامانج.

عەلی قەرەداغی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە تێیدا دەڵێت "بەم کارە تاوانکارییانە تێکدان و توندوتیژی و تەفرەقە زیاد دەبن و دەبێتە چەترێکیش بۆ توندڕەوە ڕەگەزپەرستەکان لە ڕۆژئاوا و شوێنەکانی تر تا موسڵمانان بکەنە ئامانج و بێ دەرکەوتنی ڕاستییەک تۆمەتباریان بکەن".

دەشڵێت  "ئەو هێرشە تاوانکارییە هەر کەسێک کردبێتی خەڵکی بێ تاوان دەکرێتە ئامانج ولە ڕووی شەرعیشەوە رێگەپێدراو نیە."

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا دەڵێت "ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن خزمەت بە ئامانجەکانی دوژمن دەکەن بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار