تائێستا زه‌رده‌شتى وه‌ک «ئاینێکی فەرمی» نه‌ناسێنراوە

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: تا ئێستا دینى زه‌رده‌شتى له‌ عێراقدا به‌ ره‌سمى نه‌ناسێندراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

نوێنهرى زهردهشتیانى کوردستان لهوهزارهتى ئهوقاف، ڕایدهگهیهنێت، له ههرێمى کوردستاندا 15 ههزار کهس فۆرمی بون بهزهردهشتییان پڕکردووهتهوه،  هاوکات بهرپرسێکى وهزارهتی ئهوقاف، ئاماژه بهوهدهکات هیچ ئامارێکى فهرمى نیه لهسهر هیچ ئاینێک.

ئاوات حسامهدین، نوێنهرى زهردهشتییانى کوردستان لهوهزارهتى ئهوقاف، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» لهپێش 2014 زهردهشتى بونى ههر ههبوه، بهڵام له 2014وه تائێستا نزیکهى 15 ههزار کهس فۆرمیان پڕکردۆتهوهو بون بهزهردهشتى».

ههروهها وتیشى» لهههرێمى کوردستان 300 ههزار زهردهشتى ههیه، که زۆربهیان له دینى ئیسلامهوه گهڕاونهتهوه سهر دینى زهردهشتى».

بهپێچهوانهى وتهکانى ئاوات حسامهدین، مهریوان نهقشبهندى، بهڕێوبهرى پهیوهندییهکان لهوهزارهتى ئهوقاف، لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى» هیچ ئامارێکى فهرمى نییه لهسهر هیچ دینێک، حکومهتى عێراقى دانى بههیچ دینێکى تردا نهناوه«.

مهریوان نهقشبهندى جهختى لهوهشکردهوه «ئهو ئامارانه لههیچ دینێکدا به فهرمى مامهڵهى پێوهناکرێت».

ههروهک وتیشى «ئاین بیروباوهڕه و بیروباوهڕیش جێگیر ناکرێت، واته ناژمێردرێت».

باسى لهوهشکرد که مهسهلهى ئاین بهکاردههێنرێت بۆ مزایەده و بۆ چونهدەرهوه و وتى «مهسهلهى بیروباوهڕ گۆڕین ههروا ئاسان نیه و زۆرجار بۆ مهرامێکى تایبهتییه«.

لاى خۆشییهوه، ئهبوبهکر ههڵهدنى، ئهندامى پهرلهمانتارى کوردستان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «بهپێی دهستورى عێراقى، ههر کهسێک دینهکهى گۆڕى به داوایهک ئاڕاستهى دادگاى دهکات و مافى خۆیهتى».

باسى لهوهشکرد «تائێستا زهردهشتى وهک دینێکى ڕهسمى نهناسراوه، وهک لیژنهى نوسینهوهى دهستور ئهو بڕگهیهمان نوسیوه، ههموو ئاینێک و ئاینزایهک وهک دین بناسرێن».

لەلاپەڕە ١٠دا چاوپێکەوتنێک بخوێنەوە لەگەڵ ئاوات حسامهدین، نوێنهرى زهردهشتییانى کوردستان لهوهزارهتى ئهوقاف.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار