کاردانەوەکان گەمارۆی ترەمپ دەدەن

سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار روونکردنەوەی لەسەر بڕیارەکەی داوە بەهۆی زۆرینەی فشار‌و کاردانەوەکانی سەری

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بەکشانەوەی سەربازە ئەمریکیەکان لە باکوری سوریا کە رێگە بۆ هێرشی تورکیا خۆشدەکات رووبەڕووی رەخنەیەکی توند بوەتەوە لە ئەمەریکا و زۆر وڵاتی تری جیهان.

کاردانەوەکان لەناوخۆی ئەمریکا بەجۆرێکن کە وایکرد ترەمپ چەند جار روونکردنەوە لسەر بڕیارەکەی بدات و پاڵپشتی خۆی بۆ شەڕڤانانی کورد دووپات بکاتەوە.

لەماوەی ٤٨ کاژمێری رابردوودا بڕیارەکەی ترەمپ زۆترین کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە، لەئاستە باڵاکانی ئامریکادا، ئەمەش بەشێکە لەو کاردانەوانە:

سیناتۆر تێد کروز: چۆن دەبێت ئێمە دەست بەستراوبین تاکو تورکیا کوردەکان بکوژێت؟

سیناتۆری ئەمەریکی تێد کروز سەبارەت بەبڕیاری کشانەوەی ئەمریکا ئامۆژگاری ترەمپی کرد‌و وتی «چۆن دەبێت ئێمە دەستبەستراوبین تاکو تورکیا کوردەکان بکوژێت؟».

تێد کروز لەتویتێکدا نوسیویەتی «دوژمنەکانمان وەکو روسیا‌و ئیران و ئەوانی تر دەستبەرداری هاوپەیمانەکانیان نابن بۆچی دەبێت ئێمە دەستبەرداریان بین».

دەشڵێت «کوردەکان چەند ساڵێکی خۆیان خستە مەترسییەوە لەبەر ئێمەو لەپاڵ ئێمەدا شەڕیان کرد».

هەروەها دەڵێت «گەلانی بەڕێز هەرگیز دەستبەرداری هاوپەیمانەکانیان نابن»

برێت مه‌کگۆرک:  ترەمپ خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا‌و ئێران و داعش کرد

برێت مه‌کگۆرک له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت «ترەمپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد».

له‌تویتێکدا له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر برێت مه‌کگۆرگ نوێنه‌رى پێشووى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش ئاماژه به‌وه ده‌کات، به کورتی: ترەمپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد.

ئه‌و وته‌یه‌ى بریت مه‌کگۆرک ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى دوێنێ شه‌وى هه‌ردوو سه‌رۆکى ئه‌مریکاو تورکیا‌و دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که کۆشکى سپى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند «تورکیا به‌مزووانه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنى ماوه‌درێژى خۆى ده‌کات له‌باکوورى سووریا، به‌ڵام ئه‌مریکا به‌شدارى و پاڵپشتى له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناکات و له‌ناوچه‌که ده‌کشێته‌وه«.

برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش پارساڵ به‌هۆى ناکۆکى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى کۆشکى سپى له‌باره‌ى پرسى رۆژئاوا ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه.

نانسی پێلۆسی: پێویستە ترەمپ لەبڕیارە مەترسیدارەکەی پاشگەزبێتەوە

نانسی پێلۆسێ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا چێگەی نیگەرانیە، داواشی کرد لەبڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە.

نانسی پێلۆسێ بڕیارەکەی ترەمپی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا (رۆژاڤا) بە «مەترسیدار» ناوبرد و وتی پێویستە لەو بڕیارە پاشگەزبێتەوە.

دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند لەسوریا دەکشێنەوە، ئەمڕۆ زنجیرەیەک ناڕەزایەتی بەدوای بڕیارەکەی ترەمپدا هات لەئاستە باڵاکانی ئەمریکادا

هیلاری کلینتۆن: ترەمپ خیانەتی بەرامبەر کوردە بەوەفاکان کرد‌و دەستی لەگەڵ ستەمکاران تێکەڵ کرد

هیلاری کلینتۆن رکابەری پێشووی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی «با روون بین: سەرۆک لەپاڵ سەرکردە چەوسێنەرەکانی روسیا‌و تورکیا دژی هاوپەیمانە بەوەفاکانمان و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی ئەمریکا».

لیندزی گراهام: بڕیارەکەی خیانەتە لە کورد‌و ئەو سووێندەش کەخواردویەتی.

لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاند پڕۆژەیاسایەک پێشکەش دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا‌و بڕیارەکەشی بە «کارەسات» ناوبرد.

٢٠١٩ لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لەتویتێکدا دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا رایگەیاند «ئەگەر ئەو پلانە بەرەوپێشبچێت ئەوا پرۆژەیاسایەک پێشکەش دەکەم بۆ بەرپەرچدانەوەو هەڵوەشاندنەوەی، چاوەڕێی پشتگیرییەکی بەهێز دەکەم لەسیناتۆرانی هەردوو پارت».

هەروەها لیندزی گراهام ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بڕیارەکەی ترەمپ «کارەساتە» و ئەنجامەکەی «زامنکردنی گەڕانەوەی داعشە، کورد ناچار دەکات لەگەڵ سوریا‌و ئێران یەکبگرن، پەیوەندی تورکیا لەگەڵ کۆنگرێس ناهێڵێت، دەبێتە خاڵێکی رەش بەنێوچاوی ئەمریکاوە لەبەرامبەر فەرامۆشکردنی کوردەکان».

حکومەتی هەرێم: لەوانەیە ببێتەهۆی گەڕانەوەی داعش

 حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەناوچەی ئارامی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا‌و ئەو راپۆرتانەی باس لەئەگەری هێرشی تاکلایەنەی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەتورکیا دەکات هیچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کاریگەری نەرێنی لەو پێشکەوتنە بکات کە لەشەڕی دژی داعش بە دیهاتووەو مەترسی لەکۆنترۆڵ دەرچوونی چەکدارە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان هەبێت «لەوانەیە دۆخێک دروستبکات ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، بۆیە زۆر پێویستە هەموو لایەنەکانی کێشەکە، بەهێزە کوردییەکانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ‌و دایەلۆگەوە دۆخەکە هێوربکەنەوە».

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت «بەردەوام لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، لە رێگەی چەندین کەناڵیشەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات».

 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: ئێران دژى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیی تورکیایه بۆ سه‌ر سوریا

جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راگه‌یاند، پێویسته تورکیا رێز لهیهکپارچهیى خاکى سوریا بگرێت و ده‌شڵێت تاران دژى ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ سه‌ر سوریا.

له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاى راگه‌یاندووه که تاران دژى هه‌ر کرده‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌نقه‌ره‌یه له‌باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا و پێویسته تورکیا رێز له سه‌روه‌ریى و یه‌کپارچه‌یى خاکى سوریا بگرێت.

هه‌روه‌ها زه‌ریف به‌پێویستى ده‌زانێت تیشک بخرێته‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیریى و ئاسایش له‌سوریا.

سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا: به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه ئێمه هاوشانى کورده‌کان ده‌بین

سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند داعش له‌سوریا کۆتایى نه‌هاتووه بۆیه به‌رده‌وامده‌بن له‌جه‌نگى دژى داعش هاوشانى کورده‌کان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکا که ده‌ستبه‌رداریان بوون.

ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى ره‌خنه‌کانى چه‌ند په‌رله‌مانتارێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى فه‌ره‌نسا به‌ئاشکرا به‌رگرى له‌کوردانى سوریا ناکات له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌گه‌رى هێرشى تورکیا بۆ باکورى سوریا، وتى که ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کشاونه‌ته‌وه و هاوشانى کردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) کارى لهیهکهمینیانه دژى داعش.

وتی «جه‌نگى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاوشانى هه‌سه‌ده به‌سه‌رکردایه‌تى کورده‌کان».

هه‌روه‌ها ئیدوارد فیلیپ وتیشى «وتنى شته‌کان به‌دڵسۆزانه و په‌یوه‌ست بوونه‌وه باشتره له دوودڵى ئاشکرا له‌لایه‌ن هه‌ندێک هاوپه‌یمانه‌وه، به‌ڕاشکاوانه‌تر هاوڕێ ئه‌مریکییه‌کانمان».

هونەرمەند شێرلین سارکیسان: ترەمپ دەزانێت ئەردۆغان کوردەکان دەکوژێت

شێرلین سارکیسان، هونەرمەندو ئەکتەری ئەمریکی دەربارەی بڕیارەکەی ترەمپ لەسەر کورد هاتە دەنگ و رەخنەی لە بڕیارەکە گرت.

شێرلین سارکیسان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، ترەمپ دەیەوێت بەرامبەر ئەردۆغان پاڵپشتی کوردەکان نەکات، چونکە دەزانێت کە ئەردۆغان کوردەکان دەکوژێت بۆیە ترەمپ وا دەزانێت دەتوانێت دەستی بەخوێنی کوردەکان بشوات .

عەبدولفەتاح سیسی: دژی پرۆسه‌ی سه‌ربازین لەلایەن تورکیاوە

عەبدولفەتاح سیسی سه‌رۆکی میسر رایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی دابڕینی به‌شێک له‌خاکی سوریا و پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌باکوری ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن تورکیاوه ره‌تده‌کاته‌وه.

عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکی قوبرس و سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان، له‌قاهیره‌ی پایته‌خت وتی «زۆر پێویسته لایه‌نه‌کانی سوریا گفتوگۆ ئه‌نجامبده‌ن».

هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی کرد که بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار