ترەمپ لە خەو هەستا و تویتێکی سەیری کرد

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

دۆنالد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند هێزەکانیان لە ناوچەی شەڕدا نین و نەوتەک لە لەژێردەستی خۆیاندایە بۆیە کاتی ئەوەیە سەربازەکان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان، ناوی وەزیری بەرگری ئەمریکاش بە هەڵە دەنوسێت. ناوی وەزیری بەرگریش بە هەلە دەنووسێت و بەوەش دەبێتە جیی گاڵتەجاڕیی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی  تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکی سەیردا ڕایگەیاند ،" هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی شەڕ و ئاگربەستدا نین. نەوتەکەمان دەستەبەرکردووە و لەژێردەستی خۆماندایە. سەربازەکانمان دەگەڕێنینەوە بۆ نیشتمان".

هەر لە تویتەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا وتەیەکی مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکای داناوە کە باس لە ئاگربەستەکەی سوریا دەکات و  تێیدا هاتووە ، "ئاگربەستەکە زۆر بەباشی خۆی گرتووە، هەندێ پێکدادانی بچوك هەبوون کە خێرا کۆتاییان هات. ناوچەی نوێ بە کوردەکان نیشتەجێ دەکرێن".

ئەوەی شایەنی باسە دۆناڵد ترەمپ لە تویتەکەیدا ناوی وەزیری بەرگری بە هەڵە نوسیوە کە ناوی "مارك ئیسپەر"ی بە "مارك ئیسپیرانتۆ" داناوە.

بەم هۆیەوە ڕووبەڕووی گاڵتەجارییەکەی بێپایان بوەتەوە لە تویتەر و بەکارهێنەرێك نوسیویەتی "وەزیری بەرگری نوێمان بۆ هات" لەکاتێکدا یەکێکی تر دەڵێت، "مارك ئیسپیرانتۆ کێیە و چی لە وەزیری بەرگری کردووە؟".

سەرەرای ئەوە سەرجەمی تویتەکەی ئاڵۆز و ناڕوونە بۆیە بەکارهێنەرێك نوسیویەتی ، ''ترەمپ وەك منداڵێکی ١٠ ساڵان دەنووسێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار