ئاسایش: روداوەکەی چیای ئەزمڕ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئەنجامی داوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگەیاند دوو ئه‌ندامی كه‌جه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه لە چیای ئەزمەڕ كراونه‌ته ئامانج
ئاسایشى هه‌رێم رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى شه‌وى (15)ى ئه‌م مانگه‌ى چیاى ئه‌زمه‌ڕ بڵاوده‌کاته‌وه که به‌هۆیه‌وه دو کادیرى په‌که‌که له رێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانه‌وه کرانه ئامانج.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2019، ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (سلێمانی) له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاوى کرده‌وه؛ رۆژى (15)ى ئه‌م مانگه دو کادیرى په‌که‌که له‌سه‌ر چیاى ئه‌زمه‌ێ له‌لایه‌ن فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیاوه کراونه‌ته ئامانج.
رونکردنه‌وه‌که به‌ناوى له نوسینگه‌ى تایبه‌تى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان بۆ راى گشتى بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه: ئێواره‌ى رۆژى (15/10/2019) له نێوان سه‌عات (17:10) بۆ (17:15) دو کادیرى باڵاى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌ناوه‌کانى (جه‌میل) و (ده‌مهات) له سه‌ر شاخى ئه‌زمه‌ێ له ناوچه‌یه‌کى گه‌شتیاریى و له‌ناو خه‌ڵکى مه‌ده‌نیدا به شێوه‌یه‌کى دڕندانه کراونه‌ته ئامانج.
ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه؛ دواى لێکۆڵینه‌وه‌ى چێ و پێ و به‌ده‌ستهێنانى به‌ڵگه‌ى پێویست له شوێنى رودانى تاوانه‌که بۆمان ده‌رکه‌وتوه ئه‌و دو ئه‌ندامه باڵایه‌ى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له کاتێکدا بێ ئاگاداریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم هاتونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانى تورکیا و له‌ناو خه‌ڵکى مه‌ده‌نى و له شارى سلێمانى له شوێنى گه‌شتیاریدا کراونه‌ته ئامانج و ئه‌مه‌ش پێشێاکار و ده‌ستپێشخه‌رى و پێشهاتێکى مه‌ترسیداره و به‌هیچ جۆرێک خزمه‌ت به ئاسایشى هاوبه‌ش و پێکه‌وه ژیان ناکات.
ده‌زگاى ئاسایش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌کاتێکدا ئێمه ئیدانه‌ى هه‌مو پێشیلکارییه‌ک له خاک و سیاده‌ى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، بۆیه داوا له هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ین، خاکى عێراق و کوردستان به‌کارنه‌هێنن بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێمان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه؛ ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان له ژێر کۆنتڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى مه‌ده‌نى عێراقییه، ئه‌و راداره‌ى که که‌شفى ئاسمانى کوردستان ده‌کات له ژێر کۆنتڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان نییه، له هه‌مانکاتدا دڵنیایى ده‌داته خه‌ڵکى کوردستان و دانیشتوانى شارى سلێمانى که به‌هه‌مو توانایانه‌وه کارده‌که‌ن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و ئاسایش و ئارامى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌مو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن ئه‌و کرده‌وه مه‌ترسیداره دوباره نه‌کرێته‌وه.