به‌ریتانیا مه‌ترسیدارترین چه‌کى ئێران ئاشکرا ده‌کات
ئێران نزیکه‌ى 16 ملیار دۆلارى بۆ میلیشیاکانى له سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن خه‌رجکردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندێکى توێژینه‌وه‌ى به‌ریتانى رایگه‌یاند مه‌ترسیدارترین چه‌کى ئێران، ئه‌و "میلیشیایانه‌یه" که به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا که په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیژی"ئاى ئاى ئێس ئێس"ى به‌ریتانى ئاماده‌ى کردووه، روونکراوه‌ته‌وه ئێران له توانایدایه له رێى به‌کارهێنانى لایه‌نى سێیه‌م وه‌ک "میلیشیاکان" جه‌نگ له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵبگیرسێنێت.
توێژینه‌وه‌که ماوه‌ى 16 مانگى خایاندووه تا ئاماده کراوه به‌شێکى له رۆژنامه‌ى گاردیانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، که تێیدا هاتووه"میلیشیاکان به‌لاى ئێرانه‌وه له پرۆگرامه مووشه‌کییه‌که بالیستییه‌که‌ى و سوپاى وڵاته‌که‌ى گرنگترن".
له توێژینه‌وه‌که‌دا روونکراوه‌ته‌وه ئێران نزیکه‌ى 16 ملیار دۆلارى بۆ میلیشیاکانى له سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن خه‌رجکردووه و حزبوڵاى لوبنانیش ساڵانه نزیکه‌ى 700 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانکراوه.
له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه، ئێران میلیشیاکان وه‌ک میکانیزمێکى سه‌ره‌کیى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌یاره‌کانى له ناوچه‌که و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌کارده‌هێنێت و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانى پاراستووه.
به پێى توێژینه‌وه به‌ریتانییه‌که ئێستا ئێران نزیکه‌ى 200 هه‌زار چه‌کدارى له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانیدا هه‌یه و قاسم سوله‌یمانى له‌رێى فه‌یله‌قى قودسه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کات.