بەڤیدیۆ؛ وردەکارى هێرشکردنە سەر وتاربێژکەى هەولێر

dddddd

هاوڵاتى

مامۆستایەکى ئاینى مزگەوتێکی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت ژمارەیەک چەکدار کە خۆیان بە ئاسایش ناساندوە هەوڵیان کوتاوەتە سەرمزگەوتەکەىءو کوڕێکیان بریندار کردوەو دواتر تەقەیان بەسەر نوێژخوێناندا کردوە.

دوا نیوەڕۆی هەینی 2/19 لە بەردەم مزگەوتی مەلا قادر لە شاری هەولێر کە مەلا نادر کانی کوردەیی وتاربێژی مزگەوتەکەیە، ژمارەیەک چەکدار هەوڵدەدەن لە مەلا نادر کانی کوردەیی بدەن بەڵام لە لایەن نوێژخوێنانەوە ڕێگەیان لێدەگیرێت.

لەو بارەوە مەلا نادر کانی کوردەیی ڕاگەیاند چەکدارەکان لە نوێژخوێنانیان داوە و کوڕێکیان بریندار کردووە هەروەها تەقەیان بە سەردا کردوون.

بە پێی وتەی مەلا نادر کانی کوردەیی چەکدارەکان خۆیان بە ئاسایش ناساندووە و جلوبەرگی مەدەنیان لە بەردا بووە پێیان وتووە باسى موچەت کردووە و بەرگریت لە خەڵک کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *