ده‌سه‌ڵاته ره‌هاکانى ئه‌ردۆغان دواى سه‌رکه‌وتنى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌هێشتنى ڕۆڵى چاودێرى په‌رله‌مان و راگه‌یاندنى بارى نائاسایى هه‌یه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش ئاشکراکردنى ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان توانى له خولى یه‌که‌مدا پۆستى سه‌رۆک کۆمار به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، به‌پێى سیستمى نوێىى تورکیا ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى زۆرى ده‌بێت که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ده‌رکردنى بڕیارى سه‌رۆکایه‌تى و راگه‌یاندنى بارى نائاسایى و دانانى دادوه‌ره‌کان و لادانى وه‌زیره‌کان له‌خۆده‌گرێت.
له مێژووى تورکیادا ئه‌وه یه‌که‌مجاره ده‌نگده‌رانى ئه‌و وڵاته پێکه‌وه سه‌رۆک و په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن، که له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و گۆڕانکارییه ده‌ستورییانه‌ى که له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى رابردوودا په‌سه‌ندکرا.
به‌پێى سیستمى نوێى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا، ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنى فراوانى ده‌بێت، که ده‌توانێت سه‌رۆک وه‌زیران لاببات و ڕۆڵى چاودێرى په‌رله‌مان نه‌هێڵێت و جێگرانى سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیره‌کان و به‌رپرسانى باڵا‌و دادوه‌ره‌کان ده‌ستنیشان بکات، هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ده‌رکردنى بڕیارى سه‌رۆکایه‌تى و راگه‌یاندنى بارى نائاسایى هه‌یه.
پێشبینى ده‌کرێت پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌دا 42.4 ده‌نگه‌کانى بردووه‌ته‌وه و پارتى نه‌ته‌وه په‌رستى تورکیا ( مه‌هه‌په) له‌سه‌دا 11.2 ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه، هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت پێکبهێنن و ئه‌ردۆغانیش تا ماوه‌ى پێنج ساڵى تر که ساڵى 2023 ده‌کات سه‌رۆکى تورکیا ده‌بێت.
سه‌رکه‌وتنى ئه‌ردۆغان له‌لاى چاودێرانى سیاسى به مه‌ترسى گه‌وره ده‌زانرێت له پرۆسه‌ى دیموکراتى تورکیادا و پێیانوایه ده‌توانێت له‌رێگه‌ى یاساوه نه‌یاره‌کانى زیندانى بکات و په‌رله‌مانى تورکیا کۆت و به‌ند بکات.
هاوکات، پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه که وه‌ک خوله‌کانى پێشتر ئه‌ندامانى پارته‌که‌ى له‌په‌رله‌مان رووبه‌رووى دادگا بکاته‌وه‌و حه‌سانه‌ى په‌رله‌مانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، له‌کاتێکدا که چه‌ندین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌ده‌په تا ئێستاش له زینداندان.