له‌گه‌رمیان هه‌وڵى کپکردنى ئازادییه‌کان ده‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، شاناز حهسهن

دهستبهسهرکردنى ئازاد عوسمان بهڕێوهبهرى رادیۆى دهنگ لهکهلار لهههفتهى رابردوودا، نوێترین زنجیرهى ئهو ههوڵانهیه کهوهک «پێشێلکاریی یاسایی و کپکردنى ئازادییهکان» لێکدهدرێتهوه.

دهستبهسهرکردنى ئهو رۆژنامهنووسه هاوکات بوو لهگهڵ مانگرتنى دادوهرانى گهرمیان، دژى دهستوهردان لهکاروبارى دادگاکاندا، که بهیهکهم ههوڵى فراوانى لهو شێوهیه دادهنرێت لهههرێمى کوردستاندا.

دۆسیهکهى ئازاد دهگهڕێتهوه بۆ ساڵى 2015 کاتێک لهلایهن بهڕێوهبهرى فهرمانگهیهکهوه سکاڵایان لهسهر تۆمارکرا، بهتۆمهتى ناوزڕاندن، بهڵام ئهوکات کهیسهکه رێچکهى خۆى وهرگرت و داخرا،  تاههفتهى رابردوو کهجارێکى تر کهیسهکه کاراکرایهوه.

ئازاد عوسمان، به هاوڵاتی وت «کهیسهکه دووباره گهڕایهوه بۆ ڵکۆڵینهوه و کارهکان تهواوبوون، چوو بۆ دادگاى کهتنى کهلارو تائێستا شهش دانیشتنى دادگا کراوهو بههۆى ئامادهنهبونى پارێزهرانى سکاڵاکارهوه دواخرا».

رۆژى دووشهممهى رابردوو کاتێک ئازاد عوسمان چووهوه بهردهم دادگا، دادوهر ماددهى 433ی یاساى سزادانى عێراقى  رووبهڕوو کردهوه «لهکاتێکدا من رۆژنامهنووسم و سکاڵاکهش لهسهر دهزگایهکى راگهیاندن کراوه«.

دادوهر بڕیاریدا بهکهفالهت ئازاد نهکرێت و دهستبهسهربکرێت، تاڕۆژى دادگایکردنهکه، «ئهمه هیچ کات لهگهڵ رۆژنامهنوس ناکرێت و بهتایبهتیش لهکهیسێکى کۆندا کهسهکه پێشتر ئاگاداربووهو ئامادهى دادگا بووبێت».

ئازاد عوسمان که (15) ساڵه کارى رۆژنامهنوسى دهکات و ماوهى نۆ ساڵه بهڕێوهبهرى رادیۆى دهنگه لهکهلار، پێیوایه ئهوهى بهرانبهری کرا جۆرێکه لهتۆڵهکردنهوه لهڕۆژنامهنووسان.

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد، دهسهڵاتى دادوهرى لهگهرمیان له«فهوزایهکى زۆر گهورهدایهو حاکمهکان براونهته ئاستى خواو چیان بوێت بهئارهزووى مهزاجى خۆیان دهستکارى دهکهن و یهک لیستى بۆ دههێننهوه، کهتۆش ههزار لیستى تریش بهێنیتهوه ئهوهى خۆیان ناگۆڕێت، لهئهنجامدا خهڵکى ئازادو رۆژنامهنووس و بێتاوان تیادهچێت».

دهستگیرکردنى ئازاد ههر خێرا کاردانهوهى لێکهوتهوه، قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت لهپهیامێکدا رایگهیاند، «نووسین بهنووسین وهڵامدهدرێتهوه، زیندان شوێنى رۆژنامهنووس و رهخنهگران نییهو شوێنى دزو پیاوکوژانه«.

ئاماژهى بهوهشکردبوو «ئهگهر رۆژنامهنووسێک ههڵهیهکى کردو بێ بهڵگه کهسێک و لایهنێکى تۆمهتبارکرد، ئهوا یاساى کارى رۆژنامهگهریمان ههیهو دهبێت بهپێى یاسا مامهڵهى لهگهڵدا بکرێت، نهک پهنا ببرێت بۆ دهستگیرکردن و ههڕهشهو توندوتیژی».

قوباد تاڵهبانى بهڵێنیداوه لهماوهى داھاتودا کۆبوونهوهیهکى بهرفراوان لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهکان و رۆژنامهڤانان رێکبخات بۆئهوهى رێوشوێنێک بدۆزنهوه بۆ چۆنیهتى کۆتاییهێنان بهو جۆره مامهڵهکردنانه ل لهگهڵ رۆژنامهنووسان.

بهپێی یاساى کارى رۆژنامهنووسى لهههرێمى کوردستان، نابێت رۆژنامهنووسان دهستگیربکرێن، بهڵام دادگاکان زۆربهى جار پهنا دهبهنهبهر یاساى سزادانى عێراقى و یاساى خراپ بهکارهێنانى ئامێرهکانى پهیوهندیکردن و رۆژنامهنووسان دهستگیر دهکهن.

ئازاد محهمهد، نهقیبى سهندیکاى رۆژنامهنووسان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى»لهکهیسهکهى ئازاد عوسمان خۆم بهشهخسى پهیوهندیم پێوه کردووهو لێی دهکۆڵینهوهو بهردهوام دهبین تا بزانین بۆ بهو شێوهیهو بهو یاسایه سزا دراوه«.

وتیشى «تائێستا نازانرێت دادوهر بۆ پهناى بردووهتهبهر ئهو یاسایهو لهگهڵ لیژنهى داکۆکى لهسهر خهتین، پێویسته ههموو رۆژنامهنووسێک لهسهر کهیسى رۆژنامهنووسى لێکۆڵینهوهى لهگهڵدا بکرێت، بۆیه که گهیشتینه ئهنجام بێگومان بهیاننامهمان دهبێت و راى خۆمان دهردهبڕین».

تهنها کهیسهکهى ئازاد عوسمانى رۆژنامهنووس نییه که بهههوڵێک بۆ کپکردنى دهنگى ئازاد دادهنرێت لهگهرمیان، بهڵکو بهشێک لهدادوهرانیش رووبهڕووى ههمان دۆخ بوونهتهوه کاتێک دهنگیان بهرانبهر پێشێلکاریهکان ههڵبڕیوه.

چوار دادوهرى گهرمیان کهپێکهاتوون له (حهبیب حهمید عهلی- سیروان خدر میراودهلی- نزار حهسهن جاف/ داواکارى گشتی- بورهان ئهحمهد مهحمود/ داواکارى گشتى)، لهچهند رۆژى رابردوودا سزادران، کاتێک دژى دهستوهردانى حزبى مانگرتنیان راگهیاندبوو.

بورهان ئهحمهد، داواکارى گشتى لهگهرمیان، بۆ هاوڵاتی وتى «ئێمه چوار دادوهرین سزا دراوین و دهوامهکهیان گواستووینهتهوه، ئهگهر سزاکه ههڵنهوهشێتهوه ناچارین بچینه سلێمانى و لهوێ دهوام بکهین، چونکه زۆر رێگهمان گرتهبهر هیچمان بۆ نهکرا».

تائێستا ئهنجومهنى دادوهرى کهبهرزترین دهسهڵاتى دادوهرییه لهههرێمى کوردستان هیچ روونکردنهوهیهکى نهداوه لهبارهى کهیسى دهستگیرکردنى ئازاد عوسمانى رۆژنامهنووس و سزادانى ئهو چوار دادوهره، که دادگاى گهرمیانى رووبهڕووى رهخنه کردووهتهوه.

لهتیف شێخ مستهفا یاساناس و دادوهرى پێشوو لهڕوونکردهوهیهکدا لهفهیسبوک نووسیویهتى «رۆژنامهنووسێک لهسهر کارى رۆژنامهنووسى دهسگیربکرێت کهیاسا رێگا نادات دهسگیربکرێت، کهچى دهستگیرى بکهیت، لهوهش سهیرو سهمهرهتر کاتێک جێگرى سهرۆکى حکومهت پهیامێک لهمیدیاوه دهنێرێ یهکسهر ئازاد دهکرێ، ئاخر کهپێویست نهبوو دهسگیربکرێ بۆ دهسگیرتان کرد؟ ئهگهریش دهستگیرکردنهکهى یاسایى بوو بۆ بهپهیامێکى سیاسى ئازادکرا؟».

باسى لهوهشکردووه، ئهگهر ئهنجومهنى دادوهرى، ئهنجومهنى داوهرى بوایه دهبوایه یهکسهر ئهو دادوهرهى بدایه بهلێکۆڵینهوه«ئهگهریش لهسهروو خۆى فهرمانى پێکراوه جا بۆ دهسگیرکردنهکهى بێ یان بۆ ئازادکردنهکهى دهبێ ئهو سهروخۆیهشى لهگهڵیا بدرێ بهلێکۆڵینهوه«.

له‌تیف شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت «له‌ته‌مه‌نى کارى دادوه‌ریم هیچ بڕیارێکم به‌فشارى هیچ لایه‌نێک نه‌ له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى نه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌رنه‌کردووه‌، به‌ڵام که‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ ده‌بینم شه‌رم ده‌که‌م رۆژێک دادوه‌ر بووم».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار