ماکرۆن بۆ ئه‌ردۆغان: ناردنى میلیشیاکان بۆ لیبیا ده‌ستبه‌جێ رابگره
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لوتکه‌ى ئاشتى بۆ لیبیا له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا له کۆبونه‌وه‌دان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى ویفاق که ئه‌ردۆغان پشتگیرى ده‌کات له‌گه‌ڵ خه‌لیفه خه‌فته‌ر که زۆرینه‌ى خاکى وڵاته‌که‌ى له‌ژێر ده‌ستدایه و ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" پێویسته تورکیا ده‌ستبه‌جێ ناردنى چه‌کداره‌کان بۆ لیبیا رابگرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى کانونى دووه‌مى 2020 لووتکه‌ى ئاشتى لیبیا به ئاماده‌بوونى ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو ڤلادیمیر پووتن سه‌رۆکى روسیا‌و ئه‌نگیلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیاو مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا‌و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى دیکه‌ى وڵاتان و لایه‌نه ناکۆکه‌کان کۆبونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى له لیبیادا.
ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌مڕۆ له به‌رلین ئاماده‌ن، هه‌ندێکیان پشتگیرى له خه‌لیفه حه‌فته‌ر و هه‌ندێکیان پشتگیرى له فایز سه‌راج، سه‌رۆکى حکومه‌تى ویفاق ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌رلین خۆىه وه‌ک بێلایه‌ن ناساندووه له‌سه‌ر کێشه‌کانى لیبیا.
ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" بۆ ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى له لیبیاداو زه‌مینه‌سازى بۆ رێکه‌وتن پێویسته تورکیا ده‌ستبه‌جێ ناردنى چه‌کداره‌کان بۆ لیبیا رابگرێت"، مه‌به‌ستى ماکرۆن ناردنى میلیشیا ئیسلامیه سورییه‌کانه بۆ لیبیا.
هه‌روه‌ها ماکرۆن جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نى ناکۆک ده‌کرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ى چه‌ک و چه‌کدار ده‌نێرن بۆ لیبیا ده‌بێت راسته‌وخۆ رابگیرێت.
تورکیا له‌ماوه‌ى 15 رۆژى رابردوودا هه‌زارو 350 چه‌کدارى میلیشاى ئیسلامى گه‌یاندووه‌ته لیبیا و به‌نیازه ژماره‌یه‌کى دیکه بنێریت بۆ پشتگیرى له حکومه‌تى ویفاق و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر